. . . .


1 Nov 2012

دیدار و چاوپێکەوتنەکانی بەڕێز کەمال کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی ح?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی دا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ی زایینی، بەڕێز کەمال کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە هاوڕێیەتی هەیئەتێکی کومیتەی حیزب لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دیدارێکی لەگەڵ کەسایەتی ناسراوی بلوچ حسێن بۆڕ و بەڕێزدکتور کەریم عەبدیان سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز و نوێنەری ڕێکخراوی سەربەخۆیی ئەلئەحواز لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدرال ڕێکخست. لەو چاوپێککەوتنە دا بارودۆخی ناوچەی خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران و دۆخی نالەباری نەتەوەکانی ئێران لە ژێر سێبەری ڕەشی ڕژیمی ئیسلامی ئێران کەوتە بەر باس و لێکۆڵینەوە، هاوکات باس لەو ڕێکارانە کرا کە بۆ هاوکاری زیاتری نێوان نەتەوە بندەستەکانی ئێران بە کورد و عەرەب و بلوچ و ئازەری و هەموو کەمەنەتەوەکانی دیکەوە دەبێ بگیرێتە بەر. لە کۆتایی ئەو دیدارە دا هەمووان هاوڕا بوون لە سەر پەیوەندی و هاوائاهەنگی زیاتر لە پێناو دەستبەر کردنی مافی کەمەنەتەوەکان لە داهاتووی ئێراندا.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە سەرجەم دیدارەکانی بەڕێز کەمال کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک لە ئەمریکا، بەڕێزان کەمال بالنوور نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە واشنگتۆن و هاوڕێیان مراد ئەحمەدی و هادی ڕۆستەمی، ئەندامی حیزب لەو وڵاتە ئامادە بوون.
نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا
usa-didar.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1075 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact