. . . .


31 Oct 2012

چاوپێکەوتنی نێوان هەیئەتێکی حدک و ب د پ لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمری


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئوکتبوبری ٢٠١٢ی زایینی هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز کەمال کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی و هاوڕێیەتی هەیئەتێکی کومیتەی ئەمریکای حدک سەردانی نوێنەرایەتی پارتی ئاشتی و دیموکراسی باکووری کوردستان بە دە پە،یان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و لە لایەن بەڕیزان محەممەد یوکشەڵ،ی ڕێکخەری کاروباری بە دە پە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دۆغان دۆغان، ئەندامی دەستەی نوێنەرایەتی پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە ئەمریکا پێشوازیان لێ کرا. لەو چاوپێکەوتنە دا باسێکی تێروتەسەل سەبارەت بە بارودۆخی جیهان، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوایین گۆڕانگارییەکانی کوردستان کرا. لە بەشێکی دیکەی ئەو چاوپێکەوتنە دا دوایین ڕووداوەکانی باکووری کوردستان قسە و باسی لە سەر کرا و هەیئەتی حیزبی باسی لە بەیاننامەی پشتگیری دەفتەری سیاسی حدک کرد کە لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی ڕٶڵە تێکۆشەرەکانی گەلەکەمان لەو بەشەی کوردستان دا بڵاو کراوەتەوە و بۆ جارێکی دیکە پشتیگیری حیزبمانی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی گەلی کورد لە باکووری کوردستان دووپات کردەوە. لە کۆتایی ئەو دیدارە دا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بەو چاوپێکەوتنە دەربڕی و داوای قووڵتر کردنەوەی پەیوندییەکانی نێوان هەردوو لایان کرد.
نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 980 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact