. . . .


31 Oct 2012

سەردانی هاوڕێ کەمال کەریمی و هەیئەتێکی هاوڕێیی بۆ لقی ٧ی پارتی دیمو?


ناوەندی هەواڵ- ئامریکا: ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ی زایینی لە سەر بانگهێشتی فەرمی لقی ٧ی ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە واشگنتۆن، هاوڕێی تێکۆشەر کەمال کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بە سەردان چووەتە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوڕێیەتی هەیئەتێکی کومیتەی حیزب لە واشنگتۆن، سەردانی بارەگای لقی حەوتیان کرد و لە لایەن لێپرسراوی لقی ٧ بەڕێز حیکمەت بامەڕنی و ئەندامانی لقەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. لەو دانیشتنە دۆستانەیە دا کە زیاتر لە کاتژمێر و نێوێکی خایاند، باسێکی تێروتەسەل لە سەر بارودۆخی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چۆنیەتی چوونە پێشی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان کرا. دوابەدوای ئەو دانیشتنە هەردووک هەیئەتی حدک و پدک لە نیوەڕۆ خوانێک دا ئامادە بوون کە لە لایەن لقی ٧ی پارتی،یەوە ئامادە کرابوو.
kdp-pdk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1039 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact