. . . .


29 Oct 2012

کومیتەی حدک لە شاری ڤێسترۆس،ی سوید، کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆی بەڕیوە بر?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨/١٠/٢٠١٢ی زایینی، بە مەبەستی نۆژەکردنەوە و هەرچی باشتر بەڕێوەچوونی کار و ئەرکە حیزبییەکان، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری ڤێسترۆس،ی سوید، بە بەشداری زۆربەی هەرەزۆری ئەندامانی خۆی، کۆنفڕانسی ساڵانەی کومیتەی بەڕێوە برد. لەو کۆنفڕانسە دا کە لە ژێر چاوەدێری کۆمسیۆنی تەشکیلانی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید و بەشداری هەیئەتێکی کومیتە بەڕیوەچوو، سەرەتا ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل سەبارەت بە کاروچالاکییەکانی کومیتە لە ماوەی نێوان دوو کۆنفڕانس دا پێشکەش کرا کە لە لایەن هاوڕێیانی حێزبییەوە خرایە بەرباس و لێکدانەوە و ڕخنە و تێبینییەکانی خۆیان سەبارەت بەو ڕاپۆرتە پێشکەش کرد. پاشان لە لایەن هەر یەکە لە هاوڕێیان حەمەرەسووڵ کەریمی، نەبەز عەلیدووست و مستەفا فەتحیانەوە باسێک سەبارەت بە ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و سیاسەتەکانی حیزب سەبارەت بەو ئاڵوگۆڕانە و خۆئامادە کردن بۆ هەرچەشنە گۆڕانکارییەک لە داهاتووی ئێران و کوردستان دا و بەشی تشکیلات و ڕاگەیاندنی حیزب پێشکەش کرا. لە بەشێکی دیکەی کۆنفڕانس دا پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری کومیتەی نوێ دەستی پێکرد، کە لەو بەشەش دا کۆمەڵێکی دیکە لە هاوڕێیانی حیزبی بۆ بەڕێوەبردنی کاری کومیتەی داهاتوو خۆیان و پاڵاوت و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بەشدار هەڵبژێردران.
vestros1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 931 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact