. . . .


29 Oct 2012

پێک هێنانی ئێوارەخوانێک بۆ ئەندامانی حدک لە شاری ئوپسالای سوید


ناوەندی هەواڵ- سوید: شەوی شەممە ڕێکەوتی ٢٧/١٠/٢٠١٢ی زایینی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئوپسالای سوید، بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندام و دۆستانی حدک لەو شارە و هەروەها بە ئامادە بوونی هەیئەتێکی کومیتەی گشتی وڵات کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان حەمەرەسووڵ کەریمی، نەبەز عەلیدووست و مستەفا فەتحیان، ئێوارەخوان و کۆڕێکی شایی و هەڵپەڕکێیان پێک هێنا. سەرەتای دەستپێکی بەرنامەکە، هاوڕێ فەرەیدوون قادری بە نوێنەرایەتی کومیتە بەخێرهاتنی هاوڕێیانی حیزبی، بە تایبەی هاوڕێیانی کومیتەی گشتی وڵاتی کرد و لە وتەیەکی کورت دا هیوا خواست کە ئەو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوانە بەردەوام بن. پاشان هاوڕێ سۆران فازڵی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو شارە، وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد. دوابەدوای ئەو هاوڕێیانی حیزبی وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە، دیداریان لەگەڵ یەکتری نوێ کردەوە و بە شایی و هەڵپەڕکێی کوردی تا درەنگانی شەو لە دەوری یەکتر کۆبوونەوە.
وێنەکانی ئەو شەوئاهەنگە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 975 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact