. . . .


29 Oct 2012

ئێوارەخوانێک بەبۆنەی سەردانی بەڕێز کەمال کەریمی ئەندامی دەفتەری ??


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ لە دەڤەری واشنگتن ئێوارە خوانێك لە لایەن نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەمریکا بۆ بەڕێز کاک کەمال کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک و کۆمەڵێک لە حیزب و کەسایەتییەکانی دۆستی حیزبەکەمان پێک هات. ئەو ئێوارەخوانە بۆ دیدار و بە خێرهێنانی هاوڕێ کەمال کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبەکەمان بوو کە بە سەردان هاتووەتە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوکات ناساندنی بەڕێزیان بە نوێنەرایەتی ئەو حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییانە بوو. لەو دانیشتنە دا کە هەریەکە لە بەڕێزان:
کاک سامی ساڵەیی بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لەدەفەری واشنگتن، کاک قارەمان تیماری بەرپرسی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکان لە دەفەری واشنگتن،کاک سەید ڕەزا دەرسیمی و کاك دۆغان دۆ‌غان لە دەفتەری نوێنەرایەتی بەدەپە لە واشنگتن، و کاک عەلی جەوانمەردی و کاک شەپۆل ئیبنی عەباسی لە لایەن سەنتەری کوردی لە واشنگتن ئامادە بوون، لەلایەن کاك کەمال کەریمی،یەوە باسێکی تێرو تەسەل لەسەر دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و رووداوەکانی کورد لە هەرچواپارچەی کوردستان و هەروەها دواین رووداو ئالوگۆرەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ناوچە هاتنە بەرباس و لێکدارانەوە. بەڕێز کەریمی باسی لە کاروچالاکی کوردانی دەرەوەی وڵات بە گشتی و کوردانی دانیشتوویی وڵاتە یەکگرتووەکان و دەور و ڕۆڵ ئەوان بۆ باشتر ناساندنی دۆزی رەوای گەلەکامان بە گرینگ زانی و هەروەها ڕێزی لەو هەوڵ و تێکۆشانی کوردانی دەرەوەی وڵات گرت و داوای سەرکەوتنی هەرچی زیاتری بۆ کردن. لە کۆتایی ئەو دیدارە دۆستانەیە میوانان چەندین پرسیاریان ئاراستەی بەڕیز کەمال کەریمی کرد کە ئەویش وڵامی دانەوە. پێویست بە ئاماژەیە لەو دانیشتنە دا چەندین کەس لە ئەندامانی حیزب بەشدار بوون

نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا
٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢
washngton.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1157 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact