. . . .


26 Oct 2012

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی گشتی حدک بۆ شاری ئۆمێئو


ناوەندی هەواڵ- سوید: لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کومیتە و شانەکانی حیزب لە شاروشارۆچکەکانی سوئێد، ڕۆژی هەینی ٢٥/١٠/٢٠١٢ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سوید پێکهاتوو لە هاوڕێیان حەمەڕەسووڵ کەریمی، مستەفا فەتحیان و نەبەز عەلیدووست، سەردانی شاری ئۆمیۆ،ی سوێدیان کرد.
هاوڕێیانی کومیتە لەو سەردانەیان دا بۆ ئەو شارە جگە لە دیدار نوێکردنەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوڕێێانی حیزبی، باسێکی چڕ و پڕیان سەبارەت بە بارودۆخێ ئێستای حیزبەکەمان لە ئاستی نێودەوڵەتی و مەسەلە دیپلۆماتیەکان و مەسەلە پێوەندیدارەکانی کوردستان دا خستە بەر باس و لێکۆلێنەوە و هاوکاتیش باسێکیان لە سەر کاروچالاکی‌یەکانی حیزب لە ئاست بەشداری لە کۆنگرەی ئەنترناسیۆنالیست و کۆنگرەی ب.‌د.‌پ و مانۆرەکانی حیزب لە ئاست ڕێزلێنان لە یادی ٢٠ ساڵەی شەهیدانی میکۆنوس و کۆمەڵێک کاری دیکە باس کرد.
هاوڕێیانی حیزبی لەو کۆبوونەوەیە دا، ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستان باسی لە سەر کرا و هاوکات سیاسەت و بۆچوونەکانی حدک سەبارەت بە ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە بۆ هاوڕێێانی حیزب لە شاری ئۆمیۆ شی کرایەوە.
ume.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 877 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact