. . . .


25 Oct 2012

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی گشتی حدک لە سوید بۆ شاری ساندڤیکن


ناوەندی هەواڵ- سوید: بە مەبەستی چاوپێکەوتن و دیدار نوێ کردنەوەی لەگەڵ ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری ساندڤیکن،ی سوید، هەیئەتێکی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکرات، پێکهاتوو لە هاوڕێیان حەمەڕەسووڵ کەریمی، نەبەز عەلیدووست و مستەفا فەتحیان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤/١٠/٢٠١٢ سەردانی ئەو شارەیان کردن.
لەو دیدارە دا کە کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی حیزبی لەو شارە ئامادە بوون، باسێکی تێروتەسەل لە سەر ڕەوشی کوردستان، ئێران و ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی سوریە بە گشتی و حیزبی دیموکراتی کوردستان بە تایبەتی و کرا.
لە بەشیکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە دا، کار و چالاکی کومیتەی گشتی حیزب لەو وڵاتی سوید کەوتە بەر باس و لێکۆڵینەوە و وێڕای نۆژەنکردنەوە کومیتەی حیزب لەو شارە، داوا لە هاوڕێیانی حیزبی کرا کە چالاکانە تر لە جاران بۆ ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و لە قاودانی سیاسەتە دژی گەلییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران بە کۆمەڵگای سوید تێبکۆشن.
sandviken.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 962 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact