. . . .


20 Oct 2012

دیداری نێوان کومیتەی حدک لە سویس و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریە


ناوەندی هەواڵ- سویس: له سه‌ر داوای کۆمیته‌ی سویس،ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 20 / 10 / 2012 کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان له سویس، له شاری زوریخ، لەگه‌ڵ هه‌یئه‌تی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی کورد له سوریه که نوێنه‌رایه‌تی 16 حیزب و رێکخراوی سیاسی کورد له رۆژئاوای کوردستان ده‌کا کۆبۆوه. هه‌یئه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی کورد له سوریه بریتی بوون له به‌رێزان، محه‌ممه‌د سه‌عدوون ، عوسمان ئارفۆ، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و یاسر حوسێن، سه‌ره‌تا له لایه‌ن یاسین مه‌ولوودی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب به گه‌رمی به خێر هاتنی به‌رێزانی ئه‌نجوومه‌ن کرا و سپاسی کردن که داواکه‌ی کۆمیته‌ی حیزبیان قه‌بووڵ کردووه. دواتر رێزدار محه‌مه‌د سه‌عدوون باسێکی کورتی له مێژووی دروست کردنی ئه‌نجوومه‌نی کورد له سوریه‌ی کرد و هۆی پێک هێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌و گرینگیه‌کانی باس کرد، دواتر له لایه‌ن هاورێیانه‌وه چه‌ندین پرسیار له به‌رێزیان و هاورێیانی کران که به وردی وڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانیان دایه‌وه. به دوای ئه‌و دا به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب باسێکی کورتی له سه‌ر مێژووی حیزب بۆ ئاماده‌بووان کرد و وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانیان له لایه‌ن هاورێیانی کۆمیته‌وه درایه‌وه. له به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای کورد له ڕۆژئاوای کوردستان و هه‌وڵه‌کانی کورد له‌و به‌شه‌ی وڵاته‌که‌مان و چۆنیه‌تی خۆ ئاماده کردنی کورد له رۆژئاوا ی کوردستان بۆ به‌ره‌و ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێکی نه‌خوازراو کرا. دواتر باسی چۆنیه‌تی هاوکاری کردنی هه‌ردوو کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سویس و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی کورد له سویس کرا، که به خۆشیه‌وه هه‌ردوو لا به خۆشحالیه‌وه ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربری بۆ به‌رده‌وامی پێوه‌ندیه‌کانیان له هه‌ر کات و ساتێک دا بێت. پێویست بە ئاماژەیە کە هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی سویس بریتی بوون له به‌رێزان،: جه‌بارئه‌حمه‌دوه‌ندی، ئه‌حمه‌د ڕه‌سووڵی، جه‌ماڵ ئۆویسی و یاسین مه‌ولوودی. شایه‌نی باسه کۆبوونه‌وه‌که زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند.
حـیـزبـی دێـمـوکـراتـی کـوردسـتـان / کـۆمـیـتـه‌ی سـویـس
swis-syrian.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 807 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact