. . . .


15 Oct 2012

بەشداریی هەیئەتێکی حدک لە کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی یه‌کیه‌تیی ک???


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: لە 12 هەتا 14ی ئۆکتۆبر، پێنجەمین " هەمایش " (کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌)ی کۆمارخوازانی ئێران لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بەرێوە چوو . ئەو کۆبوونەوەیه‌ کە وەک کۆنگرەی پێنجەمی ئەو رێکخراوە دهاتە ئەژمار، بابەتگەلێکی وەک بارودۆخی سیاسیی وڵات، قه‌یرانی ئەتۆمی،گەمارۆکانی ئابووری و کارتێکەرایان لە سەر بارودۆخی وڵات، جووڵانەوەی سەوزو و داهاتووی ئەو جووڵانەوەیه‌ ، دەور و نەقشی کۆمارخوازان، پێویستیی لێک نیزیکبوونەوەی هێزە سیاسیەکان و بەربەستەکانی سەررێگا،و رێگاکانی بەردەم ئۆپۆزیسیۆن کەوتنە بەر باس و لێکۆڵینەوە .

بۆ ئەو هەمایشە کە حیزبی دیموکراتی کوردستان وەک میوان بانگهێشتن کرابوو هه‌یئەتێک بەسەرپەرستیی خالید حەسەنپوور راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی و کاک حەمەخانی مرۆتی ئەندامی کۆمیتەی ئاڵمان و کاک عەلی قادری ئەندامی حیزب،بۆ ماوەی دوو رۆژ بەشداری کۆنگرەی کۆمارخوازەکانیان کرد لەگەڵ ئەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک میوان بۆ ئەو کۆبوونەوەیه‌ بانگ کرابوو، بەڵام لەسەر داوای هه‌یئەتی ئیجرایی ئەو رێکخراوەیە، ماوه‌یه‌کی بۆ دیاری کرا کە لە بەشی پێوەندیدار بە یەکیه‌تیی هێزە سیاسیەکان و داهاتووی ئێران، لە سەر سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزب بۆ بەشداران بدوێ . لەو بەشەدا خالیدحەسه‌نپوور بە نوێنەرایەتی لەلایەن هەیئەتی حیزب،بۆ ماوەی 15 خولەک سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزبی لە پێوەندی لەگەڵ مەسەلە سیاسیە جۆراوجۆرەکان، ستراتیژیی حیزب، رونگه‌کانی حیزب سەبارەت بە حکوومەتی داهاتووی ئێران، بۆ بەشداران دوا . خالید حەسەنپوور لە درێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەکرد کە فەلسەفەی وجوودیی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە نیزیکەی حەفتا ساڵە دامه‌زراوه‌ دابینکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە ئێرانێکی دێموکراتێکدایە . ستەمە جۆربەجۆرەکانی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی کارێکی وایان کردوە کە بوونی حیزبێکی وەک حیزبی دێموکرات و جووڵانەوه‌یه‌کی وەک جووڵانەوەی کورد لە ئێران، ببێتە زەروورەتێکی مێژوویی . ئەوەش وایکردوە کە ئەو حیزبە لەلایه‌ک ،ره‌هه‌ندێکی کوردستانی و ناوچەیی هەبێ و لەلایه‌کیترەوە، چونکە نیسبەت بە داهاتووی سیاسیی ئێران لە سەر هەستە، ببێتە خاوەن ره‌هه‌ندێکی ئێرانییش . تیرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی و هەواڵانی لە بێرلین، کە لە رەوتی کۆبوونەوه‌یه‌ک دەگەڵ بەشێک لە ئۆپوزیسیۆنی ئێرانی بۆ دۆزینەوەی رێگاچاره‌یه‌ک بۆ هاوئاهەنگی روویدا، وێنەی هەرە بەرچاوی ئەو ئیدیعایەیە .

هەیئەتی حیزب لە رەوتی کۆبوونەوەی کۆمارخوازاندا، دەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە کەسایەتی و نوێنەرانی هێزەسیاسییەکان لە سەر مەسەلە جۆربەجۆرەکانی سیاسی راوێژ و گفتوگۆی کرد .
11751.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 862 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact