. . . .


14 Oct 2012

سەردانی هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییەکانی حدک بۆ ڕێکخراوی ئامنستی ئەن?


ناوەندی هەواڵ: سوید: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨/١٠/٢٠١٢ی زایینی هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کومیتەی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز سەید عەزیز نژادیان و هاوڕێیەتی بەڕێزان کاک ئەسعەد یوسفی و خاتوو نەوژین ڕۆستەمی، سەردانی لقی سویدی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ئامنستی ئینتێرناسیۆناڵیان کرد. لە بنکەی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە، خاتوو ئیلیزابێت لۆڤ گرێنی،ی ڕێکخەری ئەمنێستی لە وڵاتی سوید، بە گەرمی پێشوازی لە هەیئەتی حیزبی کرد. خاتوو ئیلیزابێت لە سەرەتای قسەکانی سپاسی هەیئەتی حیزبی کرد کە سەردانی ئەو ڕێکخراوەیان کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستان باس و خواس بکەن. خاتوو ئیلیزابێت لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا باسێکی دوور و درێژی سەبارەت بە ئەرک و کارەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە جیهان بە گشتی و لە وڵاتی سوید بە تایبەتی هێنایە ئاراوە و باسی لەوە کرد کە بە داخەوە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو دا کێشەی ناوەکی ڕژیمی ئێران و شەر و تێکهەڵچوونەکانی سوریە، کارتێکەری خراپی لە سەر ئەرک و چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە، کە کاری سەرەکی بە دواداچوون و ڕێکخەری کاروباری ئامنێستی لە سوید باسی لەوە کرد کە ڕێێکخراوەکەی زۆر بە باشی ئاگای لە ڕەوشی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەو پێشێلکارییانەی کە دژ بەو گەلە دەکرێت هەیە و تەنانەت لە ڕێگەی نووسینگەکانی لەو وڵاتەنەی کوردستانیان بە سەدا دابەش کراوە بە دواداچوونی بۆ ئەو پێشێلکارییانە کردووە کە دژ بەو گەلە دەکرێ، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ڕێکخراوی ئامنێستی ڕێکخراوێکی جیهانییە و دەبێ ئاگای لە پێشێلکارییەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ئەمریکاوە بگرە تا وڵاتی چین بێت و جگە لە لێکوڵینەوە و بە دواداچوون، هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگە چارە بۆ کێشەکانیش بدات.
پاشان هەیئەتی حیزبی سپاسی خۆیان ئاراستەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی و بە تایبەت خاتوو ئیلیزابێت کرد کە داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ هەیئەتی حیزبی قبووڵ کردووە. هاوڕێیانی حیزبی لە سەرەتای باسەکەیان دا تێشکیان خستە سەر ئەو تەوژمی گرتن، ئەشکنجە و ئێعدامەی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە دژ بە گەلی کورد، بە شێوەیەکی تەواو سیستەماتیک لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیمی ئێرانەوە پەێرەو دەکرێ. هەیئەتی حیزبی بە ئاماژە بە ڕاپۆرتەکەی نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئیران بەڕیز ئەحمەد شەهید، باسیان لەوە کرد کە ئەشکەنجە، دەستدرێژی سیکسی، هێشتنەوەی زیندانی بە سەدان ڕۆژ لە ژووری تاکە کەسەی، مەحکەمی بەندکراوانی کورد بە بێ ئامادە بوونی پاریزەر و ڕێگەنەدان بە داکۆکی کردن لە خۆیان لە دادگا دا و سەرئەنجام ئێعدامی بەندکراوانی کورد بووەتە کارێکی ڕۆژانەی کاربەدەستانی ئەو ڕژیمە دژ بە ڕۆلەکانی نەتەوەکەمان. پاشان هاوڕێیانی حیزبی لە بەشێکی دیکە ئەو دیدارە دا ئاماژەی بە ڕەوشی نالەباری ئەو پەنابەرە کوردانە کرد کە ڕوویان لە وڵاتی سوید کردووە و بەشێکی زۆریان، سەرەڕای ئەوەی کە ساڵانێکی زۆری تەمەنیان لە پێوان ڕزگاری گەلەکەیان و بۆ خەبات دژ بەو ڕژیمە دیکتاتۆرە سەرف کردووە، بەڵام بەداخەوە هێشتا لە وڵاتێکی دیمۆکراتیکی وەک سوید بێ وڵام ماونەتەوە و تەنانەت دەزگای کۆچبەری سوید بە ئاشکرا داوای لە بەشێکیان کردووە کە دەبێ وڵاتی سوید جێ بێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ئێران، یان ئەوەی کە بە زۆری پۆلیس دەیانگێڕنەوە.
لە کۆتایی ئەو دیدارە دا هەیئەتی حیزبی وێڕای سپاس و پیزانین سەبارەت بە ئامادە بوونی خاتوو ئێلیزابێت لۆڤ گرێن بۆ ئەو دیدارە، ڕاپۆرتێکی ١٤ لاپەڕەیی لە ناوی بەندکراوانی سیاسی کورد لە چاڵە ڕەشەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێراندا پێشکەشی بەڕێزیان کرد و هیوایان خواست کەو ئەو دیدارانە هەروا بەردەوام، کە لە بەرامبەر دا خاتوو ئێلیزابێت، ئامادەیی و خۆشحاڵی خۆی بە درێژە دانی ئەو دیدارانە دەربڕی و هێوای خواست کە لەمەودوا بتوانن لە کۆڕ و کۆبوونەوە بەرینە حیزبییەکان بەشار بکەن و هاوکات هاوڕێیانی حیزبیش ئامادە بن کە لە کۆبوونەوە گشتییەکانی ئەو ڕێکخراوە دا بەشداری بکەن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 876 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact