. . . .


13 Oct 2012

کۆبونەوەی کۆمەڵەی کوڵتوری کوردی رۆمەریکە لە گەڵ ماموستایانی زمان??


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: لە درێژەی کار وچالاکییەکانی کۆمەڵەی کوڵتوری کوردی رۆمەریکە لە وڵاتی نۆروێژ ، سەر لە بەیانی ئەمرۆ ئەو ناوندە کوڵتوریە،کۆبونەوەیەکی لە گەڵ ماموستایانی زمانی کوردی ، بە مەبەستی خۆئامادەکردن و دارشتنی بەرنامەیەکی تۆکمە و رێک و پێک بۆ سازدان و کردنەوەی کۆرسی زمانی کوردی بە بەشداری ئەندامانی کارگێری ئەم کۆمەڵەیە لە سترۆمن پێکهێنا.
سەرەتای کۆبونەوەکە، کاک ئەبوبەکر قەدی کورد بەرپرسی کۆمەڵەی کوڵتوری کوردی رۆمەریکە ، وێرای بە خێرهاتنی بەشداربوان، باسی لە کار و چالاکییەکانی رابردووی ئەو رێکخراوە کرد و جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت ئەو رێکخراوەیە چالاکتر بکرێت، تاکو بتوانرێت بە هەوڵی هەموو لایەک و دڵسۆزانی کوڵتوری کورد پەرە بەو خەباتە فەرهەنگیە بدرێت . ناوبراو هەروەها باسی لە گرینگی دانانی کۆرسی زمانی کوردی کرد و بە پێویستی زانی کە دەبێت ناوندە فەرهەنگییەکانی کوردی لە وڵاتی نۆروێژ، دوور لە کاریگەری پارتە سیاسییەکان بە سەریانەوە ، لە ژێر ناوندێکی کوڵتوری کوردی بنکە فراوان کار و چالاکییەکانیان رێکخەن، تاکو بەو جۆرە بتوانرێت هەم منداڵانی کورد بە مێژوو و کوڵتوری خۆیان ئاشنا بکەن و هەم بتوانرێت خەڵکی نۆروێژ شارەزای کوڵتور و فەرهەنگی کورد بن.
پاشان هەر یەک لە ماموستایان را و سەرنجی خۆیان خستە روو، جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت هەوڵێکی جیدی هەبێت بۆ دانانی کۆرسەکانی زمانی کوردی لە سێ قۆناغی جیاوازدا. هەروەها خۆشحاڵی خۆیان دەربری سەبارەت بە هەوڵەکانی کۆمەڵەی کوڵتوری کوردی رۆمەریکە بە دانانی ئەو کۆرسانە و کەم و کۆریەکانیشیان خستنە بەرچاو کە لەوانەیە لە داهاتوودا بێتە پێش.
لە کۆتاییدا ئالان عومەرزادە جێگر و بەرپرسی بەشی پەروەردە و بار هێنانی ئەو ناوندە کوڵتورییە، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ماموستایان کرد کە ئامادەن خۆبەخشانە ، کات و وزەی خۆیان تەرخانی گەشەسەندن و پاراستنی کوڵتوری کورد لەو وڵاتە بکەن. هەروەها پشتگیری و هاوکاری کۆمەڵەی کوڵتوری کوردی رۆمەریکەی سەبارەت بە باش بەرێوەچوونی کەلاسەکان بۆ ماموستایانی دووپات کردەوە.
شایانی ئاماژەیە کە کۆمەڵەی کوڵتوری رۆمەریکە چەند کۆرسی دیکەی زمانی کوردی لە رابردوودا بە هاوکاری رێکخراوەی لاوانی کوردی رۆمەریکە بەرێوە بردووە کە توانراوە بە شێوەیەکی پێویست منداڵان و گەنجانی کوردی دانیشتووی ئەم ناوچەیە فێری زمانی کوردی بکەن وسوودێکی باشیش لەو کەلاسانە وەربگرن.

aaaaaa.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 988 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact