. . . .


8 Oct 2012

بەرێوەچوونی دەیەمین کۆنفرانسی کومیتەی حدک لە وڵاتی فینلاند


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: ڕۆژی شەممە ٦-١٠- ٢٠١٢ی زایینی دەیەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاندو لە شاری توورکو بەرێوەچوو.
ئەم کۆنفرانسە کە بە چاوەدێری کاک هاشمی ڕۆستەمی ئەندامی کۆمیسیۆنی چاودەێری ئەساسنامەی حیزب و کاک حەسەن حاتەمی ئەندامی رێبەری و کاک سەید ئەحمەد حوسەینی ئەندامی کومیسیونی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێمۆکرات بەرێوە چوو، سەرەتا بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی بە کارەکانی کرد.
لەم کۆنفرانسە دا هاوڕێ ڕەحمان خالیدنژاد(وەستا ڕەحمان) بەرپرسی پێشووی کومیتەی حیزب لە فینلاند، ڕاپۆرتی کارو چالاکییەکانی کۆمیتەی حیزبی لە نێوان کۆنفرانسی نوهەم بۆ دەهەم پێشکەش کرد.
دواتر بەشدارانی کۆنفرانس ڕاوبۆچوونی خۆیان بۆ تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرت و کارو چالاکییەکانی کۆمیتەی حیزب لە نێوان دوو کونفرانس دا خستە ڕوو. دواتر و بە لەبەرچاو گرتنی ڕخنەو تێبینی بەشداران، ڕاپۆرت بە تێکرای دەنگ پەسەند کرا.
پاشان لە درێژەی کاری کۆنفرانسدا کاک حەسەن حاتەمی باسێکی سیاسی لەسەر ئاڵوگۆرەکانی ناوچە و جیهان و کێشەکانی پێوەندیدار بە مەسەلەی کوردی پێشکەش کرد.
هەروەها بەڕێز هاشم ڕۆستەمی بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەرک و مافەکانی ئەندامی حیزبی و باشتر بەرێوەچوونی کارو باری کونفرانس وەک خاڵێکی ئەساسنامەیی، وتەیەکی پێشکەس کرد و ڕوونی کردەوە کە بەپیی خاڵەکانی پێرەوی نێوخۆی حیزب، بەڕێوەچوونی کۆنفرانس دەبێ بنەماکانی دێمۆکراسی و ئازادی تاکی تێدا لەبەرچاو بگیردرێ..
لە برگەیەکی دیکەی کاری کۆنفرانسدا کاک سەید ئەحمەد حوسەینی وێرای دەست خۆشی کۆتن بە بەرێوەبەری کومیتە لەسەر چۆنییەتی کاری کۆنفرانس و بەرێوەچوونی هەڵبژاردن ڕوونکردنەوەی پێویستی پێشکەش کرد.
دوا برگەی کاری کۆنفرانس بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی بەرێوەبەرایەتییەکی نوێ بوو بۆ ڕاپەڕاندنی کارو چالاکییەکانی کۆمیتە بووو کە لە پروسەیەکی ئازاد و بە دەنگدانی نهێنی، ئەو بڕگەیەش لە کاری کۆنفڕانس بەڕێوەچوو و بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند هەڵبژێردرا.
بەرێوەبەرایەتی نوێی کومیتە وێرای دەست خۆشی و ماندوو نەبوونی لەو هاورییانەی لە پێشوتردا کارەکانی کۆمیتەیان بەباشی ڕاپەراندوە، هیوایان خواست کە هەر وەک ڕابردوو هاوکارو چالاک بن لە ئەرکە حیزبی و تەشکیلاتییەکانیاندا.
کۆنفرانس کات ژمێر دە و نیوی شەوی شەممە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1269 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact