. . . .


3 Oct 2012

ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل سەبارەت بە بەشداری هەیئەتێکی حدک لە کۆنفرانسی ?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: کنفرانس ساڵانەی پارتی کرێکارانی بریتانیا" لیبەر پارتی: کە لە رێکەوتی ٣٠ی سپتامبری ٢٠١٢ی زایینی دەستی بە کارەکانی کرد، هەتا ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ بەردەوام دەبێت.
لە سەر بانگهێشتی فەرمی پارتی کرێکاران، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرستی بەڕێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری ئەو حیزبە لە ٢ رۆژی ئەو کۆنفڕانسە کە بە ڕۆژی نێونەتەوەیی کۆنفڕانس ناودیڕ کراوە، واتە رۆژەکانی ١و ٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ بەشداریان کرد.

پاش نیوەرۆی رێکەوتی ٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢،کاتژمێر ٢، بەڕێز ئید میلیباند سەرۆکی لیبەرپارتی لە لایەن ئاپۆرای ئەندامان و میوانانی بەشداربوو لەو کۆنفڕانسە دا پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
بەڕیز ئید لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەو کەم وکوریەکانی وڵات و حیزبی حاکم دا، تیشکی خستە سەر ساختاری کاری دەوڵەتیی حیزبی محافزەکار و ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆی بە لاواز بوونی ئەو حیزبەی لەبەرێوەبەری وڵات کرد. بەڕێزیان لەکۆتایی قسەکانی دا وتی کە پێویستە ئێمە هەموو پێکەوە بریتانیا سەرلە نوێ بنیاد بنێینەوە.
سمیناری سەبارەت بە پرسە نێونەتەوەیەکان
کاتژمێری ٤ بۆ ٥ و نیوی هەمان ڕۆژ لە سالۆنی ژمارە نۆی کۆنفرانسی لیبەر پارتی سیمنارێک سەبارەت بە پرسە نێودەوڵەتییەکان دەستی پێکرد.
ئەم سمینارە کە لە لایەن مایکل کاشمن ئەندامی پارلمانی ئەوروپا و بەرپرسی یەکەم بەرێوە چوو، هەر یەکە لە بەڕێزان: داگلاس ئلێکساندر وەزیری دەرەوەی بریتانیا (لە دەسەڵاتی سێبەر)
جیم مۆرفی وەزیری بەرگری (لەحکومەتی سێبەر)
خاتو ئێما مەنهۆلس وەزیری کاروباری ئەوروپا (لە حکومەتی سێبەر)
ئیفان لویس ئەندامی پارلمانی بریتانیا و وەزیری گەشە پێدان بۆ کاروباری نێودەوڵەتی (لەحکومەتی سێبەر) وەک پانیل گێر بەشدارییان تێدا کرد.
لەوکۆبونه‌وه‌یە دا نوێنەر و باڵوێزی وڵاتانی جیهان و هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌ داوات کراوەکان بەشدار بوون و به‌ هێنانه‌ گۆڕی باسی ئێران، سەرنجی کاربه‌ده‌ستانی حیزبی کاری بۆ مه‌سه‌له‌ی دێموکراسی و مافی مرۆڤ له‌ ئێران ڕاکێشاو و جه‌خت لەوە کرایەوە‌ که‌ نابێ کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران ببێتە ‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ ئەو بابه‌تانەی کە پێوه‌ندەیان بە مافەکانی مرۆڤ و ڕاسته‌وخۆیان به‌ خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ په‌راوێز بخرێ.
لە بەشی کۆتایی سمینارەکە دا چەندین پرسیار لەلایەن بالوێز و دیپلۆماتەکار و بەشدارانەوە ئاڕاستەی کۆڕگێڕان کرد کە بەتێروتەسەلی جواب درانەوە.
پێویست بە ووتە کە هەیئەتی نوێنەرایەتی حیزب لە بریتانیا چاوی بەهەریەك لە بەڕێزان: ئیفان لویس ئەندامی پارلمانی بریتانیا و وەزیری گەشە پێدان بۆ کاروباری نێودەوڵەتی (لە سێبەر) و خاتو ئێما مەنهۆلس وەزیری کاروباری ئەوروپا (لە سێبەر) کەوت و چەندین تەوەری جیاوز کەوتنە بەر باس و وتووێژ و هاوکات لیستی شەش مانگی ٢٠١٢ی کۆمیتەی مافی مرۆڤی حیزبی دێموکراتی لەمەر پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستان ئامادە کراوە پێشکەش بەو بەڕێزانە کرا.
جێگای ئاماژەیە کە هەریەکە لە بەڕێزان کاک مەولود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب، کاک ڕزگار قادر زادە و کاک فەریدونی معروفی هاورێیەتی سکرتێری گشتی حیزبیان لەکنفرانسی ساڵانەی لیبەرپارتی دەکرد.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢
وێنەکانی ئەو کۆنفڕانسە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1080 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact