. . . .


26 Sep 2012

کۆبوونەوەی بەرپرسی پەیوەندیەکانی حدک لەگەڵ حیزبی سەوزەکانی نۆروێ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: پاش نیوەڕۆی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی سیپتەمبەری ٢٠١٢ی زایینی کاتژمێر پێنج بە کاتی نۆروێژ، بەڕێز دلێر خورشیدی بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزب لە نۆروێژ، لە مەڵبەندی حیزبی سەوزەکان، لەگەڵ بەڕێز "تروودە بلومسێت تای" بەرپرسی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی ئەو حیزبە کۆبوونەوەیەکی سازدا.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند، بارودۆخی گەلی کورد بە گشتی و دۆخی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی تاووتوێ کرا. شایەنی ئاماژە پێ کردنە کە بەڕێز تروودە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ چڕتر کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان حیزبی سەوزەکان و حیزبی دیموکراتی کوردستان و هەوڵدان بۆ زیاتر ناساندنی کێشەی کورد لە ناو کۆڕ و کۆمەڵە نۆروێژییەکان و ڕای گشتی لەو وڵاتە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 971 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact