. . . .


24 Sep 2012

کۆبوونەوەی کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی ک?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ:

رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٣ی سێپتامبری ٢٠١٢ ی زایینی، هەر دوو کۆمیتەی نۆروێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بنکەی سەرەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پێوەندییەکانی هەر دوو لایەن لە وڵاتی نۆروێژ و دوایین ئاڵوگۆرەکانی ناوچە و کوردستان، پێکهێنا.
لە سەرەتای کۆبوونەوە هەیئەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وێرای بە خێر هێنانی گەرمی هاورێیانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، باسیان لە مەبەستی پێکهێنانی ئەو کۆبوونەوەیە کرد. دواتر هەیئەتی حدک وێرای پیرۆزبایی بە بۆنەی کۆمیتەی نوێ یەکێتی و سپاس و پێزانین لە هاوکاری و پێوەندی گەرمی کۆمیتەی پێشوویی یەکێتی، هیوایان خواست کە ئەو هاوکاری و پێوەندییە بەردەوام بێ. دواتر بەشدارانی هەر دوو کۆمیتە، تاوتوێی پرسە هەنووکەیەکانی رەوەندی کورد لە نۆروێژ و باسەکانی پێوەندیدار بە لێک نیزیک کردنەوە و یەکدەنگی کوردەکانی دانیشتوویی نۆروێژ بە گشتی و حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان بە تایبەتی دەگەڵ حکومەت و کۆڕو کۆمەڵە نۆروێژییەکان کرد و لە سەر ئەو خاڵانەی خوارەوە کۆک بوون:
ـ هەوڵ بدرێ بە یارمەتی هەموو حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان و کەسایەتییە سیاسی و مەدەنییەکان، کوردانی دانیشتوویی نۆروێژ زیاتر لێک کۆکەنەوە وکار بکرێ بۆ چالاک کردنی ناوەندی کوردان لە نۆروێژ .
ـ هەوڵ بدرێ زیاتر کار بکرێ بۆ بردنە پێشی ناساندنی گەلی کورد لە نێو کۆڕ و کۆمەڵی نۆروێژی.
ـ ئەو شێوە کۆبوونەوانە بە بەشداری زیاتری هێزولایەنەکانی کوردستانی بۆ یەکدەنگی لە نێو کۆمەڵگای نۆروێژی، نێوە بە نێوە بەرێوە بچێ.

شایانی باسە کۆبوونەوەکە ٢ کاتژمێری خایاند.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی نۆروێژ

بۆ بینینی وێنەکان لێرە کرتە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1173 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact