. . . .


20 Sep 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی سویس،ی حدک لە سمینارێکی ڕێکخراوی چاک تایب?


نـاوه‌نـدی هـه‌واڵ سـویـس : ڕۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 19 / 09 / 2012 له‌سه‌ر بانگهێشتی رێکخراوی چاک، هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی سویس،ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێکهاتوو له هاوڕێیان یاسین مه‌ولوودی به‌رپرسی کۆمیته و خدر عه‌لیار ئه‌ندامی حیزب، له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی باره‌گای سه‌ره‌کی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان لە ژنێف، به‌شداریان کرد له سمیناری ناساندنی تاوانه‌کانی رژێمی له ناو چووی سه‌ددام حوسێن، به دونیای ده‌ره‌وه. لەو سمیناره دا جگە لە نوێنەری چەندین حکومەت لە وڵاتانی ئەفریقایی، ئەمریکایی، ئوروپایی و عەرەبی و چەندین ڕێکخراوی نێودەولەتی و دەیان کەسایەتی سیاسی و مافپارێز، هه‌ر یه‌کە له به‌رێزان وه‌زیری شه‌هید و ئەنفاڵکراوانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری مافی مرۆڤی حکوومه‌تی عێراق و باڵوێزی عێراق له وڵاتی سویس ئامادە بوون و وتار و بابه‌تی تایبه‌ت به‌و سمیناره‌یان پێشکه‌ش کرد. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا 2 فیلم نیشان دران که باسی لە درنده‌یی حکوومه‌تی به‌عسی بۆ به‌شداربووانی ئه‌و سمیناره ده‌کرد. هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان – کۆمیته‌ی سویس، توانی که‌ڵکی پێویست له کاته‌کانی پشوودان وه‌رگرێت و وێرای ده‌ستخۆشی کردن له نوێنه‌رانی کورد بۆ ڕێکخستنی ئەو سمینارە، لەگه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تی و به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی سمیناره‌که ئاڵووگۆری بیر و ڕا بکات و له‌ هه‌مان کات دا ڕخنه‌ و پشنیارەکانی خۆشیان سەبارەت بە به‌رێوه بردنی سمیناره‌که و هێنانه به‌ر باس، کە بووە مایه‌ی خۆشحاڵی کوردانی بەشداربوو. شایه‌نی باسه ئه‌و سمیناره کاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد و کاتژمێر 3ی دوانیوه‌رۆ کۆتایی هات.
حـیـزبـی دێـمـوکـڕاتـی کـوردسـتـان – کـۆمـیـتـه‌ی سـویـس
chak.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 953 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact