. . . .


17 Sep 2012

یادی بیست ساڵەی شەهیدانی میکۆنووس لە کۆڵن،ی ئاڵمان بەرز ڕاگێرا


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی15ی سیپتامبری ٢٠١٢ی زایینی لە لایەن کۆمیتەی ئالمان و کۆمیتەی ئامادە کاری ڕێورەسمی٢٠ ساڵەی شەهیدانی میکۆنووس، کۆریادێکی شیاو بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دوکتور سادق شەرفکەندی، کاک فەتاح عەبدولی، کاک هومایونی ئەردەڵان و ئاغای نوری دهکوردی، لە شاری کۆڵن،ی ئاڵمان بەڕێوەچوو . لەسەر بانگهێشتنی کۆمیتەی ئامادەکار و کۆمیتەی ئاڵمان ژمارێکی بەرچاو لە نوێنەرانی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی و ئێرانی هەروها ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕووناکبیران، رۆژنامەنووسان و تێکۆشەرانی مافی مرۆڤ و ئەندامان، لایانگران و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون .
بەهۆی بەشداری بەرچاوی هاونیشتمانانی فارس و ئازەری کۆریادەکە بە دوو زمانی کوردی فارسی بەوچەشنەی خوارەوە بەڕێوە چوو :
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە بەخێرهێنانی بەشداران بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامە کاک فاخر پنهانیەوە و سروودی ئەی ڕەقیب و دەقیقەێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی میکنووس و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی دەستی پێکرد.
. بەدوای ئەوەدا کورتەێک لە سەر چونێەتی ڕووداوی تیرۆری میکنووس و دەرئەنجامەکانی لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامەوە بە فارسی و کوردی باس کرا.
دوابەدوای ئەوە ڕێپۆرتاژێک لەسەر قسەکانی خانمی مونیکاتیمن شارەداری پێشووی شارلۆتنبۆرگی برلین، لەسەر چوونیەتی دانانی تابلۆی بیرەوەری شەهیدانی میکنووس پێشکەش کرا. خاتوو مونیکا تیمن لەو ڕاپۆرتەدا بەوردی تیشکی خستۆتە سەر گیروگرفەکانی سەر ڕێگای دانانی ئەو تابڵۆیە لەو سەردەمەدا و کارتێکەری ئەو تابڵۆیە لەسەر پێوەندێەکانی ئێران و ئاڵـمان .
. لەدواێێدا وتارێک لەلایەن کاک مستەفای شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی یەکەمی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە زمانی کوردی پێشکەشی بەشداران کرا . کاک مستەفا لە بەشێک لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر جەنایەتی میکۆنووس و لەو پەیوەندیەدا باسی کەمتەرخەمی هێزەسەرانسەری و کوردستانییەەکانی کرد، سەبارەت بە بەدواداچوونی بڕیاری دەستگای دادوەری ئاڵـمان و محاکمە کردنی سەرانی کۆماری ئیسلامی لە دادگایەکی نێونەتەوەیدا . لە بەشێکی تری قسەکانیدا بەڕێز شەڵماشی، سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی یەکێتیەکی کوردستانی و سەرانسەی بۆ بەشداران شیکردەوە .
پاشان وەرگێراوی قسەکانی کاک مستەفا، بەزمانی فارسی لە لایەن کاک خالید حەسەنپور ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی پێشکەش بە بەشداران کرا .
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە دا لە لایەن ئاغای مێهدی ئیبراهیمزادە وەک نوێنەری رێکخراوی چریکەفیدایەکانی خەڵک- ئەکسەرێت و شاهیدی زیندووی تیرۆری میکنووس وتارێک پێشکەش کرا. ئاغای ئیبراهیمزادە بەدرێژە تیشکی خستە سەر چوونیەتی ڕوودانی ئەو جەنایەتە و جارێکیتر لەبواری مێژوویەوە ئەو ڕووداوەی زیندوو کردوە. ناوبراوو لە درێژەی قسەکانیدا باسی هاوکاری و یارمەتی هێزە و کەسایەتییە سەرانسەرییەکان بە پڕۆسەی سەرکەوتنی دادگای میکۆنووسی کردو پێی وابوو کە ئێرانیەکان هەردەم بەڕێزەوە دەڕواننە یادی دکتور شەرەفکەندی و بە ڕێبەرێک ناوی برد کە خاوەنی پتانسێلێکی زۆربوو بۆ یەکخستنەوەی هێزە سەرانسەری و کوردستانییەکان .
. پێشکەشکردنی وتارێک لە لایەن دوکتور کەمال سیدوە، بە نوێنەرایەتی لەلایەن کۆمەڵەی بەرگری لە نەتەوە ژێردەستەکان، سەبارەت بە پێکهاتەی نەتەوی و ئاینی لە ئێراندا بڕگەیەکی دیکە ئەو سمینارەی پێک هێنا. ناوبراو لە وتارەکیدا کە بە ئامێری پرۆژکتۆر پێشکەشی کرد، بە وردی و لە ڕووی ئامارەوە باسی تێکهەڵکێشی نەتەویی و ئاینی و هەروەها پانتای جۆغرافیای هەریەک لە پێکهاتەکانی ئێرانی کرد.
بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە تەرخانکرابوو بۆ ڕێپۆرتاژێک کە لە وتوێژی آغای پەرویزی دەستمالچی وەک یەکێک لە شاهیدانی میکۆنووس و هاوسەرەکەی نووری دێهکوردی، وەک یەکێک لە شەهیدانی تێرۆری ڕێسورانی میکۆنووس ئامادە کرابوو.
کومیتەی ئامادەکاری ڕێوڕەسمی ٢٠ ساڵەی شەهیدانی میکۆنووس

وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1078 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact