. . . .


16 Sep 2012

لە ڕێوڕەسمێک دا لە بریتانیا، ڕێز لە دوو پارلەمانتاری دۆستی گەلی کور?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: کاتژمێر ٦ی ئێوارە ڕۆژی هەینی ١٤/٠٩/١٢ لە هۆڵی شارەوانی ئیسلینگتۆن مەراسمییک بۆ رێزلینان لە دوو دۆستی گەلی کورد و ئەندام شارەوانی پێشوو و هەروەها ئەندامانی پارتی کرێکارانی بریتانیا بەرێزان کەیت و خاتوو ڤالەری ریکخرا کە بە ئامادەبوونی بەریز جیرمی کۆربین ئەندامی پارلمانی بریتانیا و هەرەوها بەرپرسانی شارەوانی ئیزلینگتۆن باس لە خەبات و کار و چالاکی چەندین دەیەی ئەو بەرێزانە کرا لە پێناو خزمەت بە هاولاتیان دانێشتوانی ناوچەکە. لەو ڕێوڕەسمە دا سەرەتا لە لایەن بەرێز ئیحسان قادر لە هەڵسووڕاوانی کوردی باکووری کوردستان، کە دانیشتووی ئەو ناوچەیە، باسێکی لە سەر رۆل و پێگەی ئەو دوو دۆستە گەلی کورد کرا لە پێناو ناساندنی دوزی کورد بە کۆروکۆمەڵی بریتانیا پێشکەش کرد دواتر بەریز ئێحسان باسیکی لە ڕەوشی ئیستای پارچەکانی کوردستان کرد کە ئامادەبووان بە بایەخەوە گوێیان باسانە ڕاگرت.
لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە هاوری یونس موکری بەشداری مەراسیمەکەی کرد و چەپکە گۆڵێکی وەک ڕێزلێنان پیشکەش بە بەڕێزان کەیت و ڤالەری کرد. هاوڕێ یونس موکری پاش پێشکەش کردنی چەپکە گوڵەکە، ئامادەبووانی بانگهێشت کرد کە لە سیمینارێک دا کە بە بۆنەی بیست ساڵەی تیرۆری رێبەری شەهید دکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە لایەن کومیتەی بریتانیاوە ڕۆژی دووشەممە ڕێکدەخرێت بەشداری بکەن کە بەشێکی زۆریان ئامادەبوونی خۆیان ڕاگەیاند بۆ بەشدار بوون لەو سیمینارەدا.
جێگەی ئاماژەیە کە مەراسیمەکە تا کاتژمیر ٩ی شەو درێژەی کێشا، کە بەشی کۆتایی تەرخان کرابوو بۆ یەکتر ناسینی بەشداران.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا

وێنەکانی ئەو مەراسیمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 987 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact