. . . .


14 Sep 2012

تێکۆشەڕێکی دێرینی ڕیزەکانی حدک لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی مەهاباد ک?


به پێی هه واڵی گه یشتوو له ناوخۆ ی وڵاتەوه به داخه وه ڕۆژی 21/06 / 1391 کاک محمد شاماتی خەڵکی گوندی سەرچنار له ناوچەی چۆمی مەجیدخانی مەهاباد به هۆی ڕووداوی ئوتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
کاک محه‌مه‌د شاماتی باوکی خاتوو مهناز خه‌لیلی ئه‌ندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانە کە نێشتەجێی وڵاتی دانمارکە. ناوبراو یه‌کێک له‌ دلسۆزانی حیزب و گه‌له‌که‌مان بوو و ئەو دڵسۆزییەش هانی دا کە ڕوو لە خەباتی ئاشکرا بکات و‌ سالی 1360 هه‌تا سالی 1364ی هەتاوی لە ڕێزی پێشمەرگەکانی حێزبی دیموکرات دا خزمەتی بە گەل و نیشتمانەکەی کرد، کە پاشان به‌ هۆی بریندار بوونی، لە سەر ئیزنی حیزب چووەوە بۆ ناو بنه‌ماله‌و که‌س وکاری. له‌و ماوه‌یه‌ش دا که‌ له‌ ناوخۆ بوو له‌ حیزب و بزوتنه‌وه‌ی کورد غافل نه‌بووه‌. سالی 1384 ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به‌ جێ هیشتوه‌ و ڕووی له‌ باشووری کوردستان کرد و له‌ شاری کۆیه‌ نیشته‌جی بوو، هه‌تا سالی 1386 هه‌ر له‌م ساڵه‌ دا له‌ سه‌ر داوای حیزب چۆته وه‌ ناو خۆ و خه‌ریکی ژیانی ئاسایی خۆی بووه‌. به‌ داخه‌وه‌ ڕۆژی 21/6/1391 به‌ هۆی روداوی هاتۆچۆ مال ئاوایی له‌ خۆشه‌ویستانی کرد،
ئیمه‌ وه‌کو کومیته‌ی حیزبی دیموکرات کوردستان له‌ وڵاتی دانمارک به‌ ناوی هه‌موو ئه‌ندامان و دۆستان ۆ لایه‌نگرانی حیزبه‌که‌مانه‌وه‌ له‌ دانمارک پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان پیشکه‌شی خاتوو مهناز خه‌لیلی و کاک سه ید حامید بلکامه و بنه‌ ماڵه‌ی کۆچکردوو له‌ ناوخۆی وڵات ده‌که‌ین و له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواکارین کۆچ کردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
ئەو هاوڕێیانەی کە دەیانەوێ هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی کۆچکردوو کاک محەممەد دا بکەن دەتوانن بەو ژمارە تەلەفوونەی خوارەوە پەیوەندی بگرن.
004525152806
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان -کومیته ی دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1032 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact