. . . .


13 Sep 2012

بەشداری هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حدک لە بریتانیا لە دوو سمیناری ناوەن


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رێکەوتی ٥ی سپتامبری ٢٠١٢ کاتژمێر ٦و نیوی ئێوارە لە پارلمانی بریتانیا سمینارێک لەلایەن ناوەندی خوێندنی تورك لە پارلمانی بریتانیا بەرێوە چوو.
ئەو سەنتەرە بەهاوکاری کورد و تورکەکانی دانیشتووی بریتانیا، لە ئاپریلی ٢٠١١ی زایینی لەندەن دامەزراوە، و سمینارەی ئەم وەرزەیان بۆ خاتوو نورەی مێرت نوسەرو رۆژنامەوان رێکخستبوو. تەوەری سەرەکی باسەکان لەسەر دەسەڵات و بەرێوەبەری بوو، کە لەگەڵ پێشوازی ئامادە بووان بەرەوڕوو بووەوە. جێگەی باسە لە تەوەری سمینارەکە باس و خواسێکی تێروتەسەلیش لە لایەن بەشدابووانەوە هاتە ئاراوە کە بووە هۆی دەوڵەمەندتر کردنی سمینارەکە.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەو سمینارە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە کورد و تورک و میوانانی بیانی لە یەکێک لەتالارەکانی پارلمانی بریتانیا بەرێوە چوو.
رێکەوتی ١٢ی سپتامبرکاتژمێری ٧ بۆ ٩ی شەو بۆ زیاتر ناساندنی ئەرک و کارەکانی ئەو ناوەندە لە داهاتوو دا و تێشک خستنە سەر کاوچالاکییەکانیان لە ماوەی ڕابردوو دا، بەریوەبەرانی ناوەند، ئێوارە خوانێکیان بۆ کۆمەڵێکی زۆر لە چالاکانی سیاسی، ئەدەبی و ڕۆشنبیرانی دانیشتوویی لەندەن، لە پارلمانی بریتانیا بەرێوە برد. لەو ئیوارە خوانە دا پاش ئەوەی کورتە ڕاپۆرتێک لەسەر چالاکیەکانی ئەو ناوەندە پێشکەش کرا، داوا لە بەرێز ئەناس ساروەر ئەندامی پارلمانی بریتانیا کرا کە وتەیەک سەبارەت بەو ناوەندی ڕۆشنبیری و فێرکارییە و هەروەها چالاکیەکانی و زەحمەت و ماندووی کاک ئیبراهیم دۆگوس وەك بەرێوەبەر و بەرپرسی یەکەمی ئەو ناوەندە پێشکەش بکات.
پێویست بە ئاماژەیە کە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئامادەی ئەم ئێوارە خوانە بوون و هەریەک لە بەرێزان مەولود سوارە نوێنەری حیزب لەبریتانیا و کاك عبداللە ئەمینی و کاک یونس موکری بەشداریان کرد و چاویان بە بەشێکی بەرچاو لە میوانان و بەتایبەت بەرێز ئەناس ساروەر ئەندامی پارلمانی بریتانیا کەوت.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
وێنەکانی ئەو سمینارانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 894 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact