. . . .


5 Sep 2012

دیداری نوێنەری حدک لە بریتانیا لەگەڵ بەرێز ئین لۆکۆس وەزیر لە کابین?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ئەمرۆ چوارشەممە ٥ی سپتامبری٢٠١٢ زایینی کاتژمێری ١٠ و ٤٥ خولەکی سەرلەبەیانی، بەڕێز مەولود سوارە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە بریتانیا، چاوی بە بەرێز" ئین لۆکۆس" وەزیر، لە کابینەی سێبەر بۆ کاروباری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین کەوت.
ئەو دانیشتنە کە زیاتر لە کاتژمێکی خایاند، لە سەر ئێران و کوردستان و هەروەها رۆژهەڵاتی نێوەراست ئالووگۆڕی بیروڕا کرا. هەروەها بەڕێز سوارە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ڕژیمی ئیسلامی دژ بە خەڵکی ئێران بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی بە وردی دووا و ئاماژەی بە گرتنی جیا بیران، ئەشکەنجە و ئازاری کەمەنەتەوەیی و ئایینییەکان و ڕۆژنامە نووسان، ئەدیبان و نووسەرانی وڵات کرد. بەڕێز مەولوود سوارە بە ئاماژە بەو پێشێلکاریانە، داوای لە بەڕێز لۆکۆس کرد کە بۆ کۆتایی هێنان بە پێشێلکاری دژ بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا، گووشاری زیاتر بخرێتە سەر کاربەدەستانی ئەو وڵاتە و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و تاکەکانی کۆمەڵگا بکرێتە خاڵی سەرەکی لە دانیشتن و دانووستانەکان لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەتی ئێراندا.
پێویست بە ئاماژەیە کە بۆ هەرچی زیاتر ناساندنی گەلی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستان بە کاربەدەستانی بریتانیا، نوێنەری حیزب چەندین دۆکۆمێنت و فایلی لە پیوەندی لەگەڵ کوردستان و حیزبی دێموکرات و هەروەها ڕاپۆرتی کۆمیتەی مافی مرۆڤی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە شەش مانگی ٢٠١٢ی پێشکەشی بەڕیزیان کرد.
ئاڵووگۆڕەکانی سوریە بە گشتی و ڕەوشی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی، بەشێكی دیکە لە باسەکانی ئەو چاوپێکەوتنەی پێک هێنا، کە لەو بەشەش دا بەڕێز مەولوود سوارە ڕوونکردنەوەی پێویستی سەبارەت بە دۆخی گەلی کورد و ئاڵوو گۆڕەکانی ئەو دواییانەی ڕۆژئاوای کوردستان، دا بە وەڤدی خانەخوێ.
لەم دانیشتنەدا خاتوو بالهان توینگ سکرتێری بەڕێزیان ئامادەی چاوپێکەوتنەکە بوون.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 898 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact