. . . .


4 Sep 2012

بەشدارانی ئەندامانی حدک لە فستیڤاڵی ساڵانەی حیزبی کمونیستی ئوتریش


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: ناوەندی هەواڵ – ئوتریش: له‌ ڕۆژه‌کانی ١ و٢ مانگی سێپتامبری ٢٠١٢ فیستڤاڵی ساڵانه‌ی حیزبی کۆمنیستی ئوتریش له‌ شاری وییه‌ن پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ به‌ به شداری سه‌دان ستاندی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چوو. هاوڕێیانی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان له‌ کۆمیتەی ئوتریش‌ به‌ پشتیوانی و هاوکاری دۆستان و لایەنگرانی حیزب لەو وڵاتە، توانیان به‌ سه‌رکه‌وتویه‌کی ته‌واوه‌وه‌ لەو فیستیڤاڵه‌ دا به‌شداری بکه‌ن. ستاندی کۆمیته‌ی حدک له‌ ڕێزی ئه‌و‌ ستاندانه دابوو که‌ ‌ سەرنجی خه‌ڵکانێکی یه‌کجار زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو.
له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا ستاندی کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکرات نه‌ک هه‌ر جێگای سەرنجی خه‌ڵکێکی زۆری خاریجی بوو که‌ به‌ پێی مه‌زنده‌ ده‌یان هه‌زار که‌س به‌شداری ئه‌م فیستیڤاڵه‌ بوون، به‌ڵکو ناوه‌ندێکی به‌ یه‌ک گه‌یشتنه‌وه‌ و حه‌سانه‌وه‌ی کوردستانیانی نیشتەجێی ئەو وڵاتەش بوو، که‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا سه‌ردانی ستاندی کۆمیته‌یان کرد و زۆرێکیش له‌ وانه‌ به‌ دڵه‌وه‌ له‌ ڕاپه‌ڕاندنی کاروباره‌کاندا به‌شداریان کرد که‌ بوو به‌ مایه‌ی خۆشحاڵی ئه‌ندامانی کۆمیته ‌ودۆستانی حیزب.
له‌ ماوه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا تێکۆشه‌رانی دیمۆکرات توانیان له‌گه‌ڵ سه‌دان که‌س ڕاسته‌وخۆ بکه‌ونه‌ باس و لێدوان و له‌ هه‌مووی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ‌دا، ئاگاداریه‌کی زۆر له‌ سه‌ر کوردستان و هه‌ڵس و که‌وتی نامرۆڤانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له‌، به‌ خه‌ڵکی خوازیار بگه‌یه‌نن. به‌ هۆی دروست کردنی نان و که‌لانه‌ی کوردی له‌ مه‌یدانی به‌رینی ستانددا و هه‌روه‌ها بوونی خواردنی کوردی و کەلوپەلی کوردەواری ستاند ببو بە جیگای سەرنجی به‌شداران.
شیاوی ئاماژەیە کە ژنانی ئه‌ندام و دۆست و لاینگرانی حیزب له‌م وڵاته‌ به‌ماندوو بوونێکی زۆر توانیان ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌ هه‌زاران که‌س نیشان بده‌ن. ستاندی حیزب یه‌کێک له‌ ڕازاوه‌ترین ستانده‌کان بوو‌ که‌ به‌ چه‌ندین ئاڵای پیرۆزی کوردستان و به‌ ئاڕمی حیزب و وێنه‌ی ڕابه‌رانی شه‌هید و زانیاری له‌ سه‌ر کورد و کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر جوان ڕازابووەوە‌.
له‌ کۆتایی دا کۆمیته‌ی ئوتریش به‌ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و هه‌موو هاوکاری و ماندوو بوونه‌ی ئه‌ندامان و لایانگران و دۆستانی حیزب لەو فیستیڤاڵەدا ده‌رببڕێت.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش
وێنەکانی ئەو چالاکییە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1144 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact