. . . .


2 Sep 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی سویس،ی حدک لە مەراسمی ڕێزگرتن لە بەندکرا?


ناوەندی هەواڵ- سویس: له ‌سه‌ر داوای کۆمیته‌ی ( دفاع از مبارزات مردم ایران ) له سویس، ڕۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 01 / 09 / 2012 هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی سویس،ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به سه‌ر په‌رستی یاسین مه‌ولوودی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له‌و وڵاته به‌شداریان کرد له مه‌راسمێک که به بۆنه‌ی 24 ساڵه‌ی کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی رێک خرابوو.
له سه‌ره‌تای رێووڕه‌سمه‌که‌ دا 2 فایلی ده‌نگی بڵاو کرانه‌وه که هه‌ر دوو دیکتاتۆر، شای ئێران و خومه‌ینی باسیان له سه‌رکوتی خه‌ڵکانی نارازی وڵاته‌که‌یان ده‌کرد و ده‌ست وپێوه‌نده‌کانیان ئاگادار کردبووەوە که ئه‌گه‌ر بێت و خه‌ڵکی وڵات چێژ له ئازادی بکه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌که‌یان چۆن له خه‌ته‌ر ده‌که‌وێ و پێویسته چۆن هه‌ڵسووکه‌ت بکه‌ن له هه‌مبه‌ر گه‌له‌که‌یان به‌گشتی و به‌ندکراوانی سیاسی به تایبه‌تی. پاشان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ هۆنراوه‌یه‌کی شاملوو پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرا.
به‌دوای ئه‌و دا له لایه‌ن چه‌ند کەس لە بەشدارانەوە 3 پارچه شێعر خوێندرانه‌وه که بۆ ئه‌و یاده ئاماده‌کرابوون و له لایه‌ن خانمه هونه‌رمه‌ندی ئازه‌ری خاتوو بابایی 2 گۆرانی به زمانی تورکی و فارسی پێشکه‌ش کران .
دواتر زیندانی سیاسی مێهدی ئه‌سڵانی که له ده‌یه‌ی 60 دا به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له حیزبێکی سیاسی دا گیرابوو باسێکی تێر و ته‌سه‌لی له سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵسووکه‌وتی مه‌ئموورانی رێژێمی سێداره له ناو ئه‌شکه‌نجه‌گاکاندا کرد. ناو براو وه‌ک شاهیدێکی زیندوو ئاماژه‌ی به بێدادگاکانی رێژیم کرد و گوتی که کاتێک بردیانین بۆ دادگایی کردن هه‌ر کام له ئێمه ته‌نیا 2 خووله‌ک دادگایی کراوین و حوکممان له‌سه‌ر دراوه .
پاشان له برگه‌ی دووهه‌می رێوره‌سمه‌که‌ دا نۆره گه‌یشته خوێندنه‌وه‌ی وتاری لا‌یه‌نه به‌شدار بووه‌کان. له‌و به‌شه‌ی به‌رنامه‌که‌دا وتاری ئه‌نجوومه‌نی زیندانیانی سیاسی کوردستانی ئێران، که بۆ ئه‌و یاده ئاماده‌کرابوو له لایه‌ن هاورێمان خالید که‌ریمی، ئه‌ندامی چالاکی کۆمیته‌ی سویس،ی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکه‌شی به‌شداربووان کرا.
دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌کان داوا کرا له‌و که‌سانه‌ی که پێشتر به هۆی سیاسی به‌شێک له ته‌مه‌نی خۆیان له ناو چاڵه‌ ڕە‌شه‌کانی کۆماری سێداره‌دا تێپه‌ر کردوه بێنه پێش و هه‌ر یه‌ک له‌و که‌سانه رێز له خه‌بات و قوربانی دانه‌کانیان گیرا و لقێک گوڵیان پێشکه‌ش کرا، که له‌و به‌شه‌ش دا هاورێمان کاک خدر عه‌لیار ، ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، له کۆمیته‌ی سویس، و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی زیندانیانی سیاسی کوردستانی ئێران، رێزی لێگیرا.
شایه‌نی باسه ئه‌و مه‌راسمه کاتژمێر پێنج و نیوی ئێواره ده‌ستی پێکرد و تا دره‌نگانی شه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیته‌ی سویس
وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 923 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact