. . . .


2 Sep 2012

بیست و چوارەمین کۆنگرەی سۆسیالیست ئەنترناسیونال کۆتایی بەکارەکان?


ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١ی سپتامبری ٢٠١٢ لە شاری کەیپ تاون و بە میوانداری حیزبی خانە خوێ واتە کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا کە سەدەمین سالی دامەزرانی بوو، بە بەشداری بەڕێز جاکۆب زۆما سەرۆك کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا و هەروەها سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
سەرلەبەیانی و لەگەل بەخێرهاتنی میوانان لەلایەن بەرێز لویس ئەیالا سکرتێری گشتی سۆسیالیست ئەنترناسیونال و ووتەکانی بەرێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، رێکخراو و حیزبەو لایەنە بیانیەکان هەرکام ووتەی خۆیان پێشکەش کرد.
لەبەشێکی تری کاری کۆنگرە دا خاتوو گولتەن کیساناك هاسەرۆکی بدپ و وتارێکی پێشکەش کرد.
لەو کۆنگرەیەدا نەخش و رۆلی حیزب و لایەنە کوردیەکان زۆر دیار بوو کە دەکرێ ئیشارە بەچەند خال بکەین، لەوانە هەر لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە دا لایەنەکانی بەشدار بۆ گروپی کاری کوردان و ساغکردنەوەی ئەو گروپە لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست دا کۆبونەوەیەکیان پێك هێنا بەبەشداری هەموو لایەنەکان و پاش ڕاوێژ و بیرورا گۆرینەوە، هەیئەتێک بۆ بەدواداچوون و هەروەها چالاککردنەوەی گرووپی کاری کوردان لە سۆسیالیست ئەنترناسیونال دا دیاری کرد.
بۆ ئەوەلین جار لە کۆنگرەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە سێ بەشی کوردستان وتار پێشکەشی کۆنگرە کران.
لە رۆژهەڵات کوردستانی کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وتاری پێشکەش کرد.
لە باشوور کوردستان کاك مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان وتاری پێشکەش کرد و هەروەها لەباکوری کوردستانیش خاتوو گولتەن کەساناك هاوسەرۆکی بدپ وتاری پێشکەش کرد.
خاڵی جیگەی سەرنج و بایەخ دا لەو کۆنگرە کە بۆ ئیمە گرینگی هەبوو، هاتنە بەرباسی کێشەی گەلی کوردستان و باس و راوێژ بۆ دۆزینەوە چارەسەری ئەم کێشەیە لەو ناوچە ئاڵۆزەی جیهاندا بوو. خاڵێکی دیکەی جێی سەرنج بەهێزترکردنی گروپی کاری کوردان لە سۆسیالیست ئەنترناسیونال دا بوو کە ئەهمیەت و گرینگی تایبەتی هەبوو. ئەو گرنگی دانە لە نێو بڕیارەکانی کۆنگرەش دا بە ڕوونی ڕەنگی داوەتەوە و لە پاڕاگرافێک دا بەڕەسمی هەڵوێستی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال لەو بارەوە دیاری کراوە و بە ڕاشکاوی پشتیوانی لە مەسەلەی کورد کراوە.
لەم کۆنگرەیەدا هەموو رێبەرایەتی سۆسیالیست ئەنترناسیونال هەلبژێردرایەوە، کاندیدا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تەنیا بەڕێز پاپاندۆ بوو کە بەتێکرای دەنگ دیاری کرایەوە،بۆ پۆستی سکرتێری گشتی دوو کاندیدا خۆیان پالاوتبوو کە بەرێزان لویس ئەیالا و خاتوو موناسالین بوون، کە لە ئاکام دا بەڕێز لویس ئەیالا بەزۆربەی دەنگ هەلبژێردرایەوە. لەبەشی هەیئەتی ئیجرایی دا ٣٣ کاندیدا هەبوون کە لەوانە ٣٠ کەس هەلبژێردران.
شایانی باسە کە یەکێك لە هەلبژێردراوەکان جەنابی مام جەلال تالەبانی سکرتێری گشتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆك کۆماری عێراقی فیدرال بوو کە بەدەنگێکی زۆر هەلبژێردایەوە.
هەیئەتی بەشداری حیزبی دێموکرات لەگەڵ سەرجەم حیزبەکوردیەکانی بەشداردا لە فەزایەکی زۆر دۆستانەدا چاویان پێك کەوتووە و لە سەر خاڵە هاوبەشەکان کە پەیونەیدیان بە دۆزی گەلی کوردەوە هەبوو هاو ڕاو و هاو دەنگ بوو.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
international-socialist.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1106 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact