. . . .


1 Sep 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە کۆبوونەوەیەکی حیزبی سوسیالیستی گە


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی 29-08-2012 له سەر بانگهیشتی فەرمی حیزبی ئین هیدس لیستە، هەیئەتیکی 5 کەسی کومیتەی دانمارک،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو له بەڕێزان نەبەز مستەفاپوور، عومەر شێخەنژاد، سمکۆ مەحمودزاده، سمایل مینایی و پێشەوا ڕۆستەم زاد بەشداری کۆبوونەوەیەکیان کرد که هەر دووک حیزبی سوسیالیستی گەلی دانمارک و حیزبی ئین هیدس لیستە له ناوەندی شاری ئاڵبۆرگ ڕیکیان خستبوو. سەرەتای کۆبوونەوەکه به گۆرانی،دەبێ هه موو فکر و ڕەنگەکان یەکتر قەبووڵ بکەن و جێگایان دەبێتەوه، دەستی پێکرد. پاشان نوێنەری هەر دوو حیزب له سەر وەزعی دانمارک قسەیان بۆ بەشداران کرد. ڕێکخەرانی ئەو کۆبوونەوەیە له بەشێکی قسەکانیان دا ئاوڕێکیان له وەزعی پەنابەرانی ئەو وڵاته دایەوه و داوای کرانەوەی زیاتریان بۆ خۆگونجاندن بەئامانج گەشتنی پەنابەران کرد، چوونکا پەنابەران مەبەستیان لە هاتنن بۆ ئەو وڵاتە گەشطن بە ژیانێکی ئازادتر و خۆشترە.
له میانەی کۆبوونەوەکه دا بەڕیزان عومەر شێخەنژاد و نەبەز مستەفاپوور لەگەڵ خاتوو یووهانه سمیت نیلسن سکرتیری حیزبی ئین هیدس لیست له سەر وەزعی ئێران و کوردستان قسەیان کرد کە بووە هۆی زیاتر تێگەشتنی خاتوو یووهانە لە دۆخی کوردانی ڕۆژهەڵات.
شایانی گووتنه که هەر دوو حیزب له حکوومەت دا بەشدارن و بڕیار و پەسند کراوەکانیان کارتێکەری باشی دەبێت لە سەر باشتر بوونی دۆخی پەنابەران لەو وڵاتە دا.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان -کومیتەی دانمارک
kdp.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 972 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact