. . . .


1 Sep 2012

ئێوارە خوانێک لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقای باشوور


ئێوارەی ١ی سێپتامبەری٢٠١٢ و لە کۆتایی دوایین ڕۆژی کۆنگرە دا بەشدارانی ٢٤مین کۆنگرەی سۆسیالیست ئەنترناسیونال میوانی کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقای باشوور بوون لە هوتێل وێستین لە کەیپ تاون لە ئێوارەخوانێکی ڕازاوە دا بەشدارییان کرد.
گرینگی ئەو بەرنامەیە تیشک خستنە سەر هەمەرەنگی کلتوری بوو کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە جل و بەرگی ئەو میوانانەی لیباسی نەتەوەکانیان لە بەر کردبوو یان ڕەمزی کلتوری یان تێدا ڕەچاو کردبوو دەبیندرا.
ژەنینی موزیکی زیندوو و سەمای هونەرمەندانی ئەفریقایی، جۆش و خرۆشی خستە ناو میوانەکان، بە شێوەیەک کە سیاسەتوانان لە قالبێکی خۆمالییانە لەو سەما و شایییە دا بەشداریان کرد. بەرێز جاکۆب زووما سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی ئافریقا و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە وەک هەوەڵ کەس دەست پێشەخەری شایی و هەڵپەرکەی ئێوارەخوانەکە بوو.
هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو ئێوارە خوانەدا لە دیدار و چاوپێکەوتنەکانی بەردەوام بوو و جگە لە گۆرینەوەی بیر وڕا، توانی لەگەڵ زۆربەی بەشداران و میوانان ڕاوڕاوێژ بکات و نوێنەرایەتی مەسەلەی کورد بکا. ئەمڕۆ توانرا لەگەڵ ئەم بەڕێزانە دیدار بکرێت:
- بەڕێز جاکۆب زوما سەرۆکی کۆماری و سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی ئەفریقا
- بەرێز جورج پاپاندرۆف سەرۆکی سۆسیالیست ئەنترناسیونال
- بەڕێز لویس ئەیالا سکرتێری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
- پرۆفێسۆر نەرمینا زایمۆویچ ئوزنۆویج ئەندامی پارڵمان بۆسنی هێرزێگۆیینا
- بەڕێز ئەفشالۆن ئەبوو فیلان سکرتێری گشتی فدراسیونی کشاورزان
- بەرێز ماکس مۆرفی بەرپرسی بەشی پەروەردە و فێرکردنی لیبەرپارتی کانەدا
- بەرێز لاپۆ پیس تێلی بەرپرسی بەشی پەیوندییە نێونەتەوەیەکان لە حیزبی دێموکراتی ئیتالیا
- خاتوو بیاتریس پارادێس جێگری سۆسیال دێموکراتی میکزیك
- خاتوو باربارە بەرگیر سکرتێری گشتی رێکخراوی ژنانی سۆسیالیستی سویس
- خاتوو رووت مانگواتۆ بەرپرسی بەشی بەرێوەبەری گەشت و گوزار لە کەیپ تاون
- فیفیانا پینێرۆ سەرۆکی یەکیەتی نێونەتەوەی لاوانی سۆسیالیست
- بەرێز کەریم پاکزاد بەرپرسی پیوەندیە نێونەتەوەیەکانی حیزبی سۆسیالیستی فەرانسە
- خاتوو فیفیان پینیریۆ یەکیەتی نێونەتەوەی لاوانی سۆسیالیست ئەنترناسیونال
- خاتوو بیتریز تێلێگۆن یەکیەتی نێونەتەوەی لاوانی سۆسیالیست ئەنترناسیونال
- خاتوو سێسیلیا دالمان ئیک جێگری سەرۆکی حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوئید
- دکتۆر ئەلگیردۆ بوتکی فیسیوس حیزبی سۆسیال دێموکراتی لیتوانی
- بەرێز کریستین جانسۆن ئەندامی رێبەری سۆسیال دێموکراتی دانمارک
- خاتوو شانتال کام بیوا سەرۆکی رێکخراوە مەدەنیەکان لە کامیرۆن
پێویست بە ئاماژەیە کە بە پێشکەش کردنی خواردن و خواردنەوە پێشوازی لە میوانان کرا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

وێنەکانی پەیوەندی دار بەو ڕاپۆرتە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1258 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact