. . . .


1 Sep 2012

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕۆژی دووهەمی ٢٤مین کۆنگرەی سۆسیالیست ئەنترنا??


ناوەندی هەواڵ- کیپ تاون،ئافریقای باشوور: ڕۆژی هەینی ٣١ی ئاگۆستی ٢٠١٢ زایینی کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بەڕێز جۆرج پاپاندرۆ ڕۆژی دووهەمی کارەکانی کۆبونەوەوکەی کردەوە و داوای لە بەڕێز جاکۆب زۆما سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی ئەفریقا، کە هاوکات سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور،یشە کرد وتارەکەی سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووبەڕوو بونەوە لەگەڵ قەیرانی ئابووری لە جیهاندا پێشکەش بکات.
بەرێز زۆما گووتی: سۆسیال ئەنترناسیونال بۆ من سیمبولی جوڵانەوەی دادپەوەری کۆمەڵایەتی، ئازادی خوازی و یەکگرتووییە. ئەو پێ وابوو بۆ چارەسەری قەیرانەکانی دونیای ئەورۆ پێویستە دەنگی بێبەشان و بێ دەوڵەتان بەشێك بێ لەو خەباتە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا گووتی: بەداخەوە تا ئیستا ئەو دەوڵەتانەی ساحەب قسە و بڕیار بوون، دەوڵەتانی دەوڵەمەند بوون، ئیستا بۆ گۆرینی ئەوە سیستەمە پێویستیمان بە یەکگرتوویەکی تازەی نێو نەتەوەیی هەیە. بەڕێز زۆما پێی وا بوو مادام هەژاری لە دونیا دیاردەیەکی ژنانەیە چوونکە ٢ لە سەر سێی هەژارانی جیهان لە ژنان پێک دێن، بۆیە پێویستە خەبات بۆ بن بڕ کردنی هەژاری لە جیهاندا بە ژنانە بکرێ. بە واتایەک پێداگری لە سەر بە هێز کردنی ژنان خاڵیکی سەرەکییە بۆ خەبات بە دژی هەژاری. خاڵیکی دیکەی گرینگ کە لە باسەکانی زوما ئاماژەی پێکرا، بە فەرمی ناسینی کاری بێ موچە و ناڕەسمیی بوو کە ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەو دیاردەیە بەرچا دەکەوێ.
زۆر حیزبی بەشدار لە کۆنگرە لە باسەکاندا چالاکانە بەشدارییان کرد و لە سەر ڕاوەستان لە دژی قەیرانی ئابووری دووهەم، بۆ وەدی هێنانی کۆمەڵگایەکی نێودەوڵەتی کە هەمووان خۆی تێدا ببیننەوە پێداگریان کردەوە.
یەکێکی دیکە لە وتەبێژانی پانێلی سۆسیال ئەنتێرناسیۆنال بەرێز کاک مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو کە تیشکی خستە سەر گروپی کاری کوردان و بەشداری کوردان لە سۆسیال ئەنتیڕناسیۆناڵ.
جێگای ئاماژەیە هەیئەتی حیزبی چالاکانە بەردەوام بوو لە دیتن و گەیاندنی دەنگی چەوساوەیی خەڵکی کورد بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی بە هەموو حیزب و ڕێکخراوەکانی بەشدار لە کۆنگرەدا.
ئەو حێزب و ڕێکخراوانەی کە لە ڕۆژی دووهەمی کۆنگرە دا هەیئەتی حیزبی دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ پێک هێنان بریتی بوون لە:
بەرێز جاکۆب زووما سەرۆکی ئافریقای باشور و سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی ئافریقای باشور و پێشکەش کردنی کتێبی ڕەحمانی کوردان بەو بەرێزە و گەیاندنی پەیامی کوردان بۆ جەباتی گەڵی ئافریقا.
مۆنا سالێن بەرپرسی حیزبی سۆسیال دێمۆکراتی سۆئێد
خاتوو سێخولان روویال سەرۆکی حیزبی سۆسیالیستی فەرانسە
خاتوو زیتا گورمای سەرۆکی ژنانی سۆسیالیست لە پارڵمانی ئوروپا
خاتوو ئێنکە ئێنکێجارگاڵ جێگری سەرۆکی سۆسیال ئەنتێرناسیۆنال ژنان بۆ ئاسیا
تانیس ئەیاکۆ لە سەر لیستی سۆسیال دیموکراتی وڵاتی ژاپۆن
تسۆگتباتار دامدین لە حیزبی گەلی مۆنگۆلیا
بەرێز سوک باتاریان باتبۆلد سەرۆکی حیزبی گەلی مەخولستان و سەرۆک وەزیرانی مەخولستان
بەرێز ساتافرای چاتور ڤیدیی سکرتێری کۆنگرەی نەتەوەی هیندووستان
قازی عیسا موسا سەرۆکی مافی مرۆڤی کورد لە ئافریقای باشور
باربارا بێرگێر نوێنەری ژنانی پارتی سۆسیال دێمۆکراتی سوئیس ئێس پێ
ئالیس وێر تامپسن رێکخەری نێونەتەوەیی کێنیا
لە سەرجەم دیدارەکاندا کتێبی ڕەحمانی کوردان و ڕاپۆرتی کۆمیتەی مافی مرۆڤی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و هەوەها نامیلکەیەک لە سەر مێژووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێشکەش بەو دۆستانە کرا.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سۆسیالیست ئەنترناسیونال
وێنەکانی ڕۆژی دووهەمی کۆنگرەی سوسیال ئینتێرناسیۆناڵ لێرەوە ببیە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1042 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact