. . . .


30 Aug 2012

٦٧ ساڵەی دامەزرانی حدک لە وڵاتی ئاڵمان پیرۆز کرا


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ڕۆژی شەممه رێکه وتی ۲۵.۰۸.۲۰۱۲ ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزب ئاهەنگێکیان به بۆنه ی ۲۵ گەلاوێژ ٦٧مین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆڵن،ی ئاڵمان پێک هێنا. ئاهەنگەکه به سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد. پاشان بە پاراستنی یەک خولەک بێدەنگی، ڕێز لە شەهیدانی سەربەرزی گەل و نەتەوەکەمان گیران.
پاشان وتاری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمان هاوڕێ سولتان گوڵاوی بەبۆنه ی ۲۵ گەلاوێژەوە پێشکەش کرا.
بەرێزیان له قسەکانی دا ئاورێکی گشتی له مێژوی حیزب دایەوه و به تایبەت باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە خەبات و کار و تێکۆشانی۶ ساڵی ڕابردووی حیزبی پێشکەش کرد. لەو ڕێوڕەسمە دا چەندین حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی ئامادە بوون و بەو بۆنەیەوە پەیامی پیرۆزباییان ئاڕاستەی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان کرد.
ئەو حیزبانەی که پەیامی پیرۆزباییان بۆ کۆمیتەی حیزب ناردبوو بریتی بوون له:
1. پارتی دێموکراتی کوردستان
2. یەکێتی نیشتمانی کوردستان
3. کۆمەڵەی زەحمه ت کێشانی کوردستان
4. پارتی ئازادی کوردستان
5. کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران
6. کۆمەڵه رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
7. پارتی دێموکراتی کوردوستان- باکور
پێویست بە ئاماژەیە کە ناوئاخنی بەرنامەکە بە شیعر و هۆنراوەی شۆڕشگێڕانە ڕازێندرایەوە. جێگە باسە ڕێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ، ٦٧مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، لە ناو خۆشی وهەڵپەڕکێی بەشداران دا تا درنگانی شەوی درێژەی کێشا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئاڵمان
وێنەکانی ئەو ڕێورەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1410 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact