. . . .


30 Aug 2012

بەشداری هەیئەتیێکی پایەبەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ٢٤مین کۆن?


کاتژمێری ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە٣٠ی ئۆگوستی ٢٠١٢ی زایینی لە کیپ تاون، یەکێك لە شارە بە نێوبانگەکانی ئەفریقای باشوور، ٢٤مین کۆنگرەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست دەستی بەکارەکانی کرد. لەسەر بانگێشتی فەرمی ئەنترناسیونالی سوسیالیست لە حیزبی دێموکراتی کوردستان، هەیئەتێکی پایەبەرزی حیزبمان بە سەرپەرستی بەڕێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەرێز کاک مستەفا شەلماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی یەکەمی حیزب لەدەرەوەی وڵات، خوشکە گولالە شەرەفکەندی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و کاک مەولود سوارە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب بۆ کاروباری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەشداری ئەم کۆنگریەن. لە ڕۆژانی داهاتوو لە چەند و چۆنی و ئاکامەکانی کۆنگرە ئاگادارتان دەکەینەوە.
نوێنەرایەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
بریتانیا
٣٠ی ئوگوستی ٢٠١٢

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 933 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact