. . . .


29 Aug 2012

کۆبوونەوەی کوردەکان دانیشتووی ئۆریگێن و وتوێژی ڕادیۆیی بەڕێز حەسە???


ناوەندی هەواڵ- ئامریکا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ئاگۆست ی ٢٠١٢، لەسەر داوای کۆمیتەی حدک لە ئۆریگێن،ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ژمارەیەک لە کوردەکانی ئەو ویلایەتە بۆ دیدا نوێ کردنەوە و باس و ڕاوێژ سەبەراتە بە دۆخی گەلی کورد لە رۆستێر پاری کۆبوونەوە.
حەسەن حاتەمی ئەندامی رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ٢٢ ساڵی ڕابردوو، لە سێ قۆناخی جیا دا، دەورانی دوای شەڕی سارد، دوای ١١ ی سێپتامبر و پاش ئاڵوگۆرەکانی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو، لە ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست و باکووری ئەفەیقا دوا. مەسەلەی کورد لە هەر چوار بەشی دابەشکراو، هەرێمی کوردستان کە دوای نزیکەی ٥٠٠ ساڵ وەک دەسکەوتێکی گرینگ پێویستە سەیری بکرێ و پشتی بگیرێ و ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، باکووری کوردستان خەباتی مەدنی لە لایەک، کە زۆر بەقازانجە و شەڕ و تیکهەڵچوونی نیزامی لە لایەکی دیکە، کە باش نییە لەو هەلومەرجە دا کێشەی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، لەنێوخۆی ئێران و دەرەوە و لەتبوونی حیزبی دێموکڕات و کۆمەڵە و پەیمانی دۆستایەتی لە نێوان حدکا و کۆمەڵەی شۆرشگێر دا و نەگۆێزرانەوەی بۆ هاوپەیمانییەکی بەربەرین لە هەموو رێکخراوەکانی بەرایی لە کوردستان و تاراوگە دا و ناساندنی کۆمیتەی نوێی رۆژئاوای ئەمریکا لە ئۆریگێن، باسی دواتری حاتەمی لەو کۆبوونەوەیە بوو.
بڕگەی دوایی بۆ پرسیار و وڵامی ئامادە بووان تەرخان کرا کە لەو بەشەش دا ئامادە بووان زۆر چالاکانە بەشداریان کرد و بە پرسیاری بە جێ و گونجاو کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
origan.jpg
هەر هەمان ڕۆژ و بە هەوڵی کاک مەحموود تاجگەردوون بەرپرسی کومیتەی ئۆریگێن، پێش بەستنی کۆبوونەوەی گشتی لەگەڵ کوردانی ناوچەی ئۆریگێن، کاتژمێر١١ی پێشنیوەرۆ بەکاتی ئۆریگێن، بەڕێز حەسەن حاتەمی وتوێژێکی ڕاستەوخۆی لە ڕێگەی تەلەفوونەوە لەگەڵ رادیۆ "کەی، بی، ئۆ، ئۆ"، بە زمانی فارسی ئەنجام دا کە لەو وتووێژە دا بەڕێز حاتەمی سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوریە و دانیشینەکانی وڵاتانی بێ لایەن لە تاران بە وردی قسە و باسی کرد و وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

کۆمیتەی ڕۆژئاوای ئەمریکای حیزبی دێموکراتی کوردستان – ئۆریگێن
hatami.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 996 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact