. . . .


29 Aug 2012

دامەزرانی کۆمیتەی ڕۆژئاوای ئەمریکای حدک- ئۆریگێن


ناوەندی هەواڵ: ئامریکا: لە رێکەوتی ٢٤ ی ئاگۆست ی ٢٠١٢، بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی حدک بەشێوەی راستەوخۆ و سکایپ و حەسەن حاتەمی ئەندامی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات، کۆمیتەی رۆژئاوای ئەمریکای لە ویلایەتی ئۆریگۆن، دامەزرا.
لەدەسپێکی ئەو کۆبوونەوەی کە کۆمیتەی ئۆریگێن ی تێدا دامەزرا، سەرتا بە خوله‌یه‌ک بێدەنگی رێز لە شه‌هیدانی گەل گیرا. پاشان حەسەن حاتەمی لەسەر گرینگی تەشکیلات و لە دەوریی یەک کۆبوونەوی ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزب دوا. سەبارەت بە دنیای دوای ١١ سیپتامبر و هەوڵەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە کاریگەری زۆرە لەسەر چارەنووسی نەتەوکەمان هەیە، پاش هەوڵەکانی خۆمان لەبەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجە بۆ تێکۆشانی پتر و یەکریزی ئازادی ویست و مافخوازەکان، شێوەکاری حدک لەدەرەوەی وڵات، پەرە پێدانی کۆمیتەی هەرێمی باکووری ئەمریکا و... قسەی کرد.
پاشان چەند کەس لە بەشداران تێبینی و پرسیارەکانی خۆیان باس کرد و دوای وڵامی پرسیارەکان، حەوت کەس وەک ئەندامی کۆمیتەی ئۆریگێن هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای ئەمریکا هەڵبژێردران.
origan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 984 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact