. . . .


29 Aug 2012

دیداری کومیته‌ی حدک له ڕۆژئاوای کانادا-ڤانکۆڤه‌ر لەگەڵ به‌ڕێزکی?


ناوەندی هەواڵ- کانادا: ڕۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی ٢٨ ئاگوستی ٢٠١٢ زایینی،هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕۆژئاوای کانادا،که پێکهاتبوون له کاک خه‌لیل ئه‌شکانی به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی کومیته‌ی حیزب له ڕۆژئاوای کانادا و ئه‌نوه‌ر که‌ریمی به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب،کات ژمێر ١٠ سه‌رله‌به‌یانی سه‌ردانی به‌رێز کینیدی ستیوارت ئه‌ندامی پارڵه‌مانی ولاتی کانادا له سه‌ر لیستی حیزبی دێموکراتی نوێ له ده‌فته‌ری ناوبراویان کرد.له‌و چاوو پێکه‌وتنه‌دا له لایه‌ن کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان به وردی زانیاری له مه‌ر پێشێل کاریه‌کانی مافی مرۆڤ و خه‌لکی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به گشتی و ئازار و ئه‌زێت و سه‌رکوت و زیندانی کردنی چالاکوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ڕۆڵه‌کانی کورد له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران،پێشکه‌ش به به‌رێز کینیدی ستیوارت کرا. هه‌روه‌ها له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا له لایه‌ن کویته‌ی حیزب بۆ جارێکی دیکه به‌رێز کینیدی ستیوارد،له وه‌زعێتی به‌رێز سه‌دیق که‌بودوه‌ندی به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له زیندانی کۆماری ئیسلامی ئاگادار کرایه‌وه.له به‌شێکی تری ئه‌و چاو پێکه‌وتنه دا ره‌خنه‌ی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان مان له مه‌ر ره‌دکردنه‌وه ئه‌و که‌یسانی له ژیر ته‌ئیدیه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان،به تایبه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵات تورکیه‌ن،له لایه‌ن سه‌فاره‌تی کانادا له تورکیه،به بیانووی جۆراوجۆر و نه‌گونجاو به به‌ڕێز کینیدی ستیوارت گه‌یاند.له‌م دیدار و چاو پێکه‌وتنه‌دا چاوه‌روانی وداوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌وله‌تی کانادا،که بریتیه له هه‌ولی جیدیێتر و هه‌لوێستی ڕاشکاوانه‌تری ولاتی کانادا بۆ له‌قاو دانی سیاسه‌تی زه‌بر و زه‌نگ و دژی ئینسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارنی رێژیمی ئێران بۆ پاراستنی مافه ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانی خه‌لکی کورد وهه‌روه‌ها پشتیوانی ولاتی کانادا له دۆزی ره‌وای کورد به گشتی،پێشکه‌ش به به‌ڕیز ستیوارت کرا.له کوتایی ئه‌و چاو پێکه‌وتنه دا که ١ یه‌ک کات ژمێری خایاند به‌رێز کینیدی ستیوارت خۆشحالی خۆیی له‌و چاوپێکه‌وتنه ده‌ربری و بلێنی دا به جیدی ناوه‌ڕۆکی ته‌وه‌ره‌ی باسه‌کانی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه و چاوه‌روانی و داواکاریه‌کانی هه‌یئه‌تی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بگه‌ینێته پارڵمانی کانادا و کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاکامه‌که‌ی ئاگادار کاته‌وه.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیته‌ی ڕۆژئاوای کانادا- ڤانکۆڤه‌ر
didar-vankover.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 977 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact