. . . .


27 Aug 2012

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی رۆژهه‌ڵاتی کانادا،ی حدک لە ڕێورەسمی دا???


ناوەندی هەواڵ- کانادا: رۆژی شەممە، 25ی ئاگۆستی٢٠١٢ی زایینی لە سەر بانگهێشتی فەرمی لێژنه‌ی ناوچه‌ی کانادای پارتی دێموکراتی کوردستان، هەیئەتێکی کۆمیتەی رۆژهه‌ڵاتی کانادای حیزبی دیموکراتی کوردستان لە رێورەسمی 66 مین ساڵوه‌گه‌ری دامەزرانی ئەو پارتە دا کە ‌له سه‌یرانگای (کرستی پارک) له‌ شاری هامیلتۆن پارێزگای ئانتاریۆ بەڕێوە چوو بەشداریان کرد. هەیئەتی حیزبی به‌ خوێندنەوەی پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ڕێزیان لە سالڕۆژی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان گرت.
له‌م رێوره‌سمه‌دا هه‌ر یه‌ک له‌ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ئیران به‌شدار و په‌یامی خۆیان به‌م بۆنه‌یه‌ خوێنده‌وه‌ ، بڕگه‌ی کۆتایی ئەو ڕێورەسمە بە هەڵپەڕکێ و شادی بەشدار بووان تا کاتژمێر 8 ی شەو درێژەی کێشا.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی ڕۆژهه‌ڵاتی کانادا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 988 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact