. . . .


27 Aug 2012

سمیناری "ناسیۆنالیزمی ئێرانی لەنیوان واقع و خەیالدا" له‌ وڵاتی فین?


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: رۆژی شەممە، ٢٥ی ئاگوستی ٢٠١٢ لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی فینلاند سمینارێک لە ژێر ناوی "ناسیۆنالیزمی ئێرانی لەنیوان واقع و خەیالدا" بۆ بەڕێز کاک سمایل بازیار، مامۆستای زانکۆ و یەکێک لە سیما دیارەکانی ناو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهات.
سەرەتای ئەم سمینارە بە سرودی نەتەوایەتی ئەری رەقیب و دەقیقیک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
بەرێز کاک سمایل بازیار سەرەتا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە خۆی لە کۆڕی گەرمی هاوڕێیان دا دەبینێتەوە.
بەرێزیان باسیان لەوە کرد کە ئەوەی لەم سمینارەدا باسی دەکا کورتەێکە لە تێزی ماستێرەکەی کە لە زانستگای سەلاحەدین پێشکەشی کردوە.
لە بەشێکی باسەکەیدا بەرێزیان ئاماژەیان بەوەدا کە بە دوای رووخانی یەکیه‌تی سۆڤیەت و بلوکی رۆژهەڵات، جارێکی دیکە چەمکی ناسیۆنالیزم سەری هەڵدایەوە. ئەوەش بە پێچەوانەی بۆچوونی چەپەکان و مارکسیسم بوو کە پێی وابوو بە هۆی رەقابەت، بازار کەم ڕەنگ دەبێتەوە. بەڵام لە سێ دەیەی ئەم دواییەدا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و لە کێشە جۆراوجۆرەکان دا مۆرکی خۆی بە رووداوەکانەوە داوە. بە تایبەت لە هەر سێ وڵاتی ئێران. عێراق و تورکیە کە هەر سێ ئەو گرفتەیان هەیە بەڵام کێشەکە لێرەدایە کە کێشەی ناسیونالیزم لە ئێران ئاڵۆزترە.
ناوبراو له‌ درێژه‌ی قه‌کانی دا وتی: ناسیونالیزمی ئێرانی لە سەر ئەو باوەڕەیە کە کورد لە عێراق یان تورکیە کوردە بەڵام لە ئێران ئێرانیە. ئەوەش مەوزوعی کوردی لەو وڵاتە ئاڵۆز کردووە. هیندیک لە کوردەکانیش نائاگاهانە ئاو لە ئاشی ئەوان دەکەن و دەڵین ئێمە ئێرانین. ئێمە ئێرانین و فارس نین. ئیمە لە هەموو ئێرانی ئێرانی ترین، ئێمە ئێرانیی ئەسیلین. ناسیونالیزمی ئێرانی ئەو تەوجیهانەی زۆر پێخۆش بوو و تەشویقی کردویین.
به‌ڕێز کاک سمایل بازیار له‌ به‌شێکی دیکه‌ له‌ قسه‌کانی دا به‌م شێوه‌یه‌ ناسیۆنالیزمی ئێرانیی پێناسه‌ کرد، بەرهەمی ناسیونالیزمی ئێرانی نەتەوەی ئێرانە کە شتیکی خەیاڵیە. تا پێش شۆرشی مەشرووتە ئیمە شتێکمان بەو ناوە نەبوو. لەو کاتە بەم لاوە بۆ یەکەم جار دەستەواژەی نەتەوەی ئێران خرایە ناو قانوونی ئێرانەوە. هەر لەو قانوونی ئەساسی مەشروتەش دا حاشا لە بوونی نەتەوەکانی ئێران کرا. کوردیش ئاستی تێگەیشتنەکەی بەو رادەیە نەبووە کە بەرەنگاری ئەو حاشالێکردنە بێتەوە و ئێمە هیچ جموجۆڵێک لەم بارەوە لە ناو کورد دا نابینین. دواتر لە سەردەمی رەزاشادا ئەوە پەرەی پێدرا. لە مەشرووتە دا لە دایک بوو، رووناکبیرەکان پەرەیان پێ دا و رەزا شا تیئوریزەی کرد و خستیە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم کارەشی لە رێگای سەرکوتی نەتەوەکانی دیکەوەکرد. ناسیونالیزمی ئێرانی پشتی بە نەتەوەی فارس، زمانی فارسی و ئایینی شیعە بەستووە و هیچ پرسێکی بە نەتەوەکانی دیکەی نیشتەجێ لەو وڵاتە نەکردووە و نەک هەر نادیموکراتیک بەڵکو بە زۆرەملیش بوو.
بەرێز بازیار لە برگەێکی دیکەی باسەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە، رەگەزی هاوبەش یەکێکی دیکە لەو خالانەیە کە ناسیونالیزمە ئێرانیەکان باسی دەکەن و دەڵێن ئێمە هەموو ئاریایین. بەڵام نەتەوە هیچکات پشت بەوە نابەستێ کە نەتەوە خاوەنی یەک رەگەز بێ. زانست ئەوەی سەلماندووە کە ئێمە شتێکمان بە ناوی رەگەزی خاوێن نییە. بە درێژایی مێژوو قەوم و قەبیلەکان هیندە بە یەکەوە تێکەڵ بوون کە ناکری داکۆکی لە رەگەزێکی هاوبەش بکەی. ئاریاییەکان کە هاتنە ئێران هەم بۆخۆیان یەکدەست نەبوون و هەمیش لە شوینە جۆراوجۆرەکانی ئێران خەڵکی خۆجێی هەبوون و ئاریاییەکان لە گەڵ ئەوانە تێکەڵ بوون. دواتر یونانیەکان، عەرەبەکان، تورک، تاتار، مەغۆل و .. هاتوون و کەوابوو ئەو رەگەزە خاوێنەی کە ئیدیعای دەکەن، نەماوە. لە گەڵ ئەوەش دا دەکری یەک رەگەز بە سەر چەندین نەتەوەدا دابەش بن. نمونە روسەکان و دانیشتوانی زۆربەی وڵاتانی ئوروپای شەرقی سڵاڤن بەڵام یەک نەتەوە نین.
کاک سمایلی بازیار باسیان لەوە کرد کە خالێکی دیکەی ناسیونالیزمی ئێران پێداگریانە لەسەر مێژووی هاوبەش: بەرێزیان باسیان لەوە کرد کە لە دوای هێرشی عەرەبە موسوڵمانەکان، بۆ مەقتەعیکی کورت نەبێ، ئێمە هیچکات حکومەتێکی یەکگرتوو و سەنتراڵمان نەبووە. زیاتر سیستمەکە سیستمیکی هۆزایەتی و عەشیرەتی بووە. رەنگە کورد لە زۆربەی شەڕ و رووداوەکان دا بەشدار بووبێ بەڵام کورد بە هیچ کام لە سەرکەوتن و تێکشکانەکانی ئەو وڵاتە دڵخۆش یان بەداخ نییە. بۆ وینە کورد بە رێککەوتنامەی ئەلجەزایر بەداخە بەڵام کام کورد بە رێککەوتننامەی گولستان و تورکمەنچای نارەحەتە کە ئێران بەشێک لە خاکەکەی لە دەست داوە.
کاک سمایل بازیار لە درێژەی بابەتەکەیدا هەڵوەستەیەک لە سەر ناوی ئێران کردو باسیان لەوە کرد کە، لە کتێبی ئەوێستا دا بە جێی ناوی ئێران "ئۆویچ" هاتووە. دواتر سواوە و بۆتە ئێران. دواتر بۆ یەکەم جار و لەوێشدا بە سەدان جار، لە شانامەی فیردەوسی دا ناوی ئێران نووسراوە.پێش ئەوە لە هیچ سەنەدێک دا ناوی ئێران نەهاتووە. تەنانەت پادشا بە ناوبانگەکانی ئێران وەک کوورش و داریووش لە هیچ جێگایەک خۆیان بە ئێرانی نەناساندووە. دوای هاتنی ئیسلامیش هەردەم ئەو وڵاتە وەک مڵک و مەملەکەتی عەجەم ناوی هاتووە و بە دەرمانیش ناوی ئێران نەهاتووە.
بەرێز بازیار له‌ به‌شێکی دیکه‌ی سمئناره‌که‌یدا په‌رژایه‌ سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی "نه‌ته‌وه‌ی ئێران" وتی که‌ بە پێی سەردەمی مۆدێرن هیچ ئه‌سڵێک به‌ ناوی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌وه‌ بوون و مانای نیه‌.
کاک سمایل لە کۆتایی باسە کەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە، لە رابردوودا بەردەوم ئەوەمان دووپات کردۆتەوە کە
ئێرانی بوون بە مانای فارس بوون نییە. یا کوتوومانە لە هەموو ئێرانیەک ئێرانیترین، با چی دیکە بەم سیاسەت و دروشمانە کارێک نەکەین ناسیونالیستی ئێرانی چەپڵەمان بۆ لێ بەدا.
دوا برگەی ئەم سمینارە لە دوو بەش پێکهاتبوو که‌ بریتی بوون له‌، پێشکەش کردنی سرودی ٢٥ی گەلاوێژ کە لەلایەن ئەندامانی یەکیەتی لاوانەوە پێشکێش کرا، پاشان بەرێز بازیار وڵامی پرسیاری بەشدارانی سمینارەکەی دایەوە کە لە پێوەندی لەگەل باسەکەی بەرێزیاندا هێنابویانە بەرباس دوای ٢ کات ژمێر سمینارەکە کۆتایی پێ هات.

bazyar-fnlnd.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 4598 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact