. . . .


26 Aug 2012

چالاکییەکانی ئەندامانی حدک لە ویلایەتی ئۆریگێن،ی ئەمریکا


ناوەندی هەواڵ- ئامریکا: رێکەوتی٢٢ی ئاگۆستی ٢٠١٢، لە ئۆریگێن، حەسەن حاتەمی ئەندامی رێبەری و کاک مەحموود تاجگەردوون ئەندامی چالاکی حدک، چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ بەڕیزان فارووق گەردی بەرپرسی مافی مرۆڤی کورد لە ئۆرگێن و کامران دەربەندیی بەرپرسی رێکخراوی پارتی دێموکراتی کوردستان لەو ویلایەتە ئەنجام دا.
لە سەرەتای دیدارەکە دا، حاتەمی مەبەستی سەفەرەکەی خۆی بۆ وڵاتانی ئەمریکا و کانادا باس کرد و لیکنزیکبوونەوە و یەکگرتوویی کوردەکانی لەو وڵاتانە بە پێویست زانی. هەروەها باردۆخێکی هەستیاری کە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کورد تێدایە و رۆڵ گێڕانی ئەرێنی هەر تاکێکی بەرپرسیاری کورد لە هەرکوێیەکی ئەو جیهانەی بە هاوپێوەندییەکی نەتەوەیی لەقەڵەم دا. بەڕێزانی بەشدار لە چاوپێکەوتنەکە دا، سەرنج و ڕای خۆیان دەربڕی و وێڕای خۆشحاڵی، ئامادەییان بۆ هاوکاری و کۆدەنگی نیشان دا.
ny-bild-1-kopiera.jpg


لە رێکەوتی ٢٣ی ئاگوستی ٢٠١٢، حەسەن حاتەمی و کاک مەحموود تاجگەردوون، لەگەڵ پێنج کەس لە کەسانی ئاکادمیک، خاوەن بیروهزر و قەدیمی لە چالاکانی کورد و فارس لە ویلایەتی ئۆریگێن کۆبوونەوە.
لەو دانیشتنە دا حەسەن حاتەمی، وەزعییەتی گەلی کورد لە ئێران و هێرشی دەسەڵاتی نۆێ لەیەکەم بەهاری ئازادی دا، کە جگە لە سکەکەی نەبێ، ئاسەواری ئازادی نەماوە و دەنگ نەدانی زۆربەی کوردان بە کۆماری ئیسلامی، هێرش بۆ میتینگی حدک لە نەغەدە وهەڵگیرسانی شەڕی نەخوازراوی کورد و تورک، ئیزن نەدان بە د. قاسملووی شەهید، هەڵبژێراوی مەجلیسی خیبرەگان یاسای بنەڕەتی بۆ بەشداری لە تاران و هێرش بۆ کوردستان و جیهاد بۆ کورد کوژی ئایەتوڵلا خومەینی، هەڵوەشاوە ڕاگەیاندنی حدک و... هەروەها بیروبۆچوونەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی بە پێی کۆنگرەکانی ١٤ و ١٥، بە کورتی شی کردەوە.
بەشدارانیش ڕاوبۆچوونەکانیان سەبارەت بە ڕووداوەکانی نیوخۆی ئێران، بزووتنەوەی سەوز، مەسەلەی کورد و وەزعی ناوچەی ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەربڕی. بەشدارانی فارس گەورەترین کێشەیان مەترسی پارچە پارچە بوونی ئێران و سەربەخۆیی کورد و ئازەری و نەتەوکانی دیکەی بەرایی ئێران بوو، کە بە"قەوم و کەمایەتیی" ناویان دەبردن. پێویست بە ئاماژەیە کە بەشداران پێیان خۆش نەبوو ناویان ببرێ و وێنەیان بگیرێ.
ny-bild-kopiera.jpg

لەرێکەوتی ٢٤ ی ئاگۆستی ٢٠١٢ ش دا حەسەن حاتەمی بەهیممەتی کوردێکی دڵسۆز و زەحمتی جێی رێزی کاک مەحموود تاجگەردوون، لە وتووێژێکی تەلویزیونی دا، بەشداری کرد. ناوبراو لە سەر حیزب و ڕێکخراوەکانی بەڕایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (دێموکراتەکان، کۆمەلەکان، پژاک، گرووپە ئیسلامییەکان)، لەتبوونی حدکا لە ٢٠٠٦ دا و بەشێک لە کارنامەی حدک لەدوای لەتبوونی، هێلی ٣٦ دەرجەی ئەمنی لەباشووری کوردستان، لە ١٩٩١دا، دروستبوونی "هیلالی شیعە" دوای رووخاندنی عێراق ی سەددام، مەسەلەی سوریە، سەربەخۆیی کوردستان، گۆێزرانەوەی کێشەی کورد لە قۆناخی بەشەردۆستانە بۆ قۆناخی سیاسی و نەتەوەیی، چاوەڕوانی لە ئەمریکا و کانادا، بۆ دیفاعی سیاسیی لە مەسەلەی کورد و ناساندنی کۆماری ئیسلامی وەک تیرۆڕیسمی دەوڵەتی بەپێی بڕیاری دادگای موئابیت ی برلێن، لە پەروەندی جینایەتی میکۆنۆس و ڕادەست کرانی ناوی سەرانی کۆماری ئیسلامی وەک، پێشلکاری مافی مرۆڤ و جینایەتی دژی بەشەریەت بە دادگای لاهە و... قسەی کرد. بەڕێز حاتەمی ئاماژەی بە تێرۆری رێبەرانی شەهید، قاسملوو، شەرفکەندی و هاوڕێیانیانی کرد کە بوونە قوربانی ئاشتی و ماف بۆ کوردستان و یەکگرتوویی ریزکانی بەشێک لە ئوپوزیسیۆنی ئێرانی.
ئەو تلویزیۆنە کە ناوی "ایران من" ە، ٢٢ ساڵە لە ویلایەتی ئۆریگێن چالاکی بەزمانی فارسی هەیە و حەتووی سێ جار لەو ویلایەتە بڵاودەبێتەوە.
٢٥ ی ئاگۆست ی ٢٠١٢

ny-bild-2-kopiera.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1097 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact