. . . .


23 Aug 2012

٦٧مین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دینوکرات کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی ?


ناوەندی هەواڵ- کانادا: رۆژی یەکشەممە ١٩ی ئاگۆستی ٢٠١٢، لە شاری هامیڵتۆن لە فێدریشن پارک،٢٥ ی گەلاوێژ ٦٧مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پیرۆز کرا. لەو یادە دا ژمارەیەک لە ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزب و بنەماڵە بەڕێزکانیان کە لە چەند شاری رۆژهەڵاتی کانادا،وە هاتبوون بەشدار بوون، بەرنامەیەکیان بەڕێوەبرد. سەرتا دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێز لێینان لە شەهیدانی رێی ئازادی راگەیاندرا. پاشان بەخێرهێنانی بەشداران و باسێکی کورت لەسەر دامەزرانی حدک و ٦٧ ساڵ خەبات و تێکۆشانی، لەلایەن بەڕێز جەعفەر موقەددم- بەرپرسی پێوەندیەکانی کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کانادا پێشکەش کرا و کاک مەجید...لە لایەن یەکتیی نیشتیمانی کوردستان، پیرۆزبایی لە حدک کرد. لە درێژەی ئەو یادە دا، رێز لە ژمارەیەک تێکۆشەری دێموکڕات گیرا و لەوحی ڕێزلێنان، کە لە لایەن بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کاناداوە ئامادە کرابوو لە لایەن بەڕێز کاک عەبدوللا سەیدا، بەتەمەنترین ئەندام پێشکەش بە تێکۆشەرانی دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرا.
شایی و هەڵپەڕکێ بە هاوکاری چەند لاوی دەنگ خۆش و موسیقا بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکە بوو، کە ڕازێنەرەوەی پتری ئەو یادە بوو. دروستکردنی چەند جۆر شیرینی و خواردەمەنی-کە لە لایەن بنەماڵەیەکی هەڵسوڕ و دڵسۆزی حیزب ئامادە کرابوو، سەرف کرا. ئەو یادە کە ٦ سەعاتی خایاند، لە ناو خۆشی و شادی بەشداران کۆتایی پێ هات.
پیویستە کە سپاسی هاوڕێیانی کومیتەی هامیڵتۆن،ی حیزب بکەین کە بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕۆژە زەحمەتێکی زۆریان کێشا بوو.

حیزبی دیموکڕاتی کوردستان- کۆمیتەی رۆژهەلاتی کانادا
وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 899 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact