. . . .


20 Aug 2012

کۆبوونەوەی کۆمیتە و ئەندامانی حدک لە ڕۆژئاوای کانادا


ناوەندی هەواڵ- کانادا: بە مەبەستی پێداچوونەوە بە کاروچالاکییەکانی چەند مانگی ڕابردووی کومیتە و ئۆرگانەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕٶژئاوای کانادا، ڕێکەوتی ١٣ ی ئاگۆستی ٢٠١٢، بە ئامادە بوونی هەموو ئەندامانی بەڕێوەبەری کومیتەی گشتی ئەو دەڤەرە، کۆبوونەوەیەک لە شاری ڤانکۆڤێر بەرێوەچوو.
ئەو کۆبوونەوەیە، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە نەمرانی رێی ئازادی، دەستی پێکرد. پاشان کاک ئەنوەر کەریمی – بەرپرسی کۆمیتە- ڕاپۆرتی کارو چالاکییەکانی کۆمیتە و ئەندامانی حیزبی لە ڕۆژئاوای کانادا لە ساڵی ٢٠١٢ دا پێشکەش کرد. لەو ڕاپۆرتەکەدا، باسی کۆبوونەوەکانی کۆمیتە، یادی بۆنەکانی نەتەوەیی، خۆپێشاندان بۆ بەرگری لە زیندانییە سیاسییەکان، سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و پێدانی لەوحی رێزلێنان و پێوەندییەکانی کوردستانی و بیانییەکان هاتنە بەرباس و چەندی چۆنی ئەو کاروچالاکیانە بەردی کەوتنە بەرباس و شرۆڤە کردن.
لەبەشی پێوەندییە بیانییەکان دا، کاک خەلیل ئەشکانی – بەرپرسی ئەو بەشە، باسی پێوەندی لەگەڵ نوێنەرانی پارلمان، بەتایبەتی پیتر جولیان و کەندی ستوارت – لەسەر لیستی حیزبی دێموکراتیکی نوێ و راوێژکارەکەی کرد، کە تێیدا باسی پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ، لە کۆمارەی ئیسلامی ئێران دا، بەشێوەی بەردەوام، بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا، کردبوو. هەر لەوچوارچێوەییەدا، مەسەلەی کەبوووەندیان لەگەڵ باس کرابوو و نامەیەکی بەڕێز خالید عەزیزی- کە سەبارەت کەبوودوەند و داواکانی نووسرابوو- بۆ پتر لە١٠ پارڵمانتر کانادایی نێردراوە.
لەبەشی تەشکیلاتی دا. کاک عوسمان مەحموودی- بەرپرسی ئەو بەشە، سەبارەت بە چالاکتربوونی ئەندامانی حیزب و کارکردنی گشتی و بەرفراوانی تێکۆشان، قسەی کرد.
دواتر، حەسەن حاتەمی – ئەندامی ڕێبەری حیزب، باسی بەرنامەی بەشەکانی کۆمیسیۆن و کۆمیتەکانی دەرەوەی وڵاتی لە ساڵی ٢٠١٢ دا کرد. بەڕێز حاتەمی بەرنامە و پلانی کۆمیسیۆنی تەشکیلات لە ساڵی ٢٠١٢ و گرینگیی دانی پتر بە وڵاتەکانی ئەمریکا و کانادا شی کردەوە. هەر لەوپێوەندییەدا، دامەزراندنی کۆمیتەی هەرێمی باکووریی ئەمریکا،ی بۆ چالاکیی و هەماهەنگیی زۆرتر بە پێویست لەقەڵەم دا.
هەروەها لە درێژی کۆبوونەوەکان دا، لە ڕێکەوتی ١٥ ی ئاگۆستی ٢٠١٢، کە هاوکات بوو لەگەڵ ٢٥ گەلاوێژ، ٦٧ مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حدک، کۆبوونەوەیەکی بەرینی دیکە بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی حیزب کە کاک محەممەد خادەمیانی- بەرپرسی بەشی ماڤی مرۆڤ ی کۆمیتەی باکووریی ئەمریکا تێیدا بەشدار بوو، بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، حەسەن حاتەمی-سەرپرستی کۆمیتەی باکووریی ئەمریکا پیرۆزبایی ئەو رۆژە میژووییەی لە بنەماڵەی شەهیدان، زیندانییە سیاسییەکان، کەم ئەندامان و هەموو تێکۆشەرانی دێموکرات، لە هەر شوێنکی ئەو جێهانە دەژین، کرد. نوێکردنەوەی بەڵێنی بۆ دەرێژدان بە خەبات، هەتا گەیشتن بە ئاوات، لە گەڵ حیزبی دێموکڕات، بەهاوکاری هەموو لایەک بە دڵئاواڵەیی لەگەڵ یەک، بەرفراوانی تەشکیلات؛ بەتایبەتی بەشداری ژنان و لاوان، قسەی سەرەکی ناوبراو لەو کۆبوونەوەیە دا، بوو.

کۆمیتەی هەرێمی باکووریی ئەمریکا- حیزبی دیموکراتی کوردستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1089 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact