. . . .


14 Aug 2012

کۆبوونەوەی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی سەبارەت بە فەرمی ناسان??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا کۆبونەوەیەکی بۆ نوێنەرانی حیزب و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان لە بنکەی سەرەکی خۆی لە لەندەن پێك هێنا.
ئەم کۆبونەوەیە کە بە بەشداری نوێنەری هەرچوارپارچەی کوردستان لەکاتژمێری ١٢ی نیوەڕۆ بۆ ٢ی پاش نیوەرۆ ی رێکەوتی ١٤ی ئۆگوستی ٢٠١٢ دەستی پێ کرد، سەرەتا لە لایەن کاک خسرو ئاژگەیی سکرتێری یەکەمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا لەسەر ئی پتیشنەکە " پێگەی واژوو کۆکردنەوە" و هەروەها ئەو کارانەی تا ئیستا لەو پەیوەندییە دا کراون بۆ بەشدارن دوا و پاشان هەرکام لە بەشداران لەسەر شێوەی کەمپینەکە پێشنیار و بۆچونی خۆیان لەو پیوەندیەدا خستە ڕوو. هەروەها بڕیار درا کە بەڕێز کاک خسرو ڕاوبۆچون و پێشنیاری لایەنە بەشداربووەکانی ئەو کۆبوونەوەیە بخاتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەداهاتووی نزیک دا کۆمیتەیەک بۆ ئەم مەبەستە پێك بهێندرێت.
ئەم کەمپینە لەلایەن ئەندامێکی پارلمانی بریتانیاوە بەرێز نەدیم زەهاوی وەڕێخراوە.
مەبەستی سەرەکی ئەم کەمپینە بۆ کۆکردنەوەی ١٠٠هەزار ئیمزایەو بۆ بە فەرمی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد کە:
دەیان هەزار کەس لەلایەن ڕژیمی سەدام حوسین کوژران لە کاتێکدا کە جیهان پشتی لە گەلی کورد کرد، هەر لەوپیوەندیەدا گەلی کورد ماوەیەکی یەکجار زۆرە چاوەڕیی دادوەری دەکات و داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات بەشێوەیەکی فەرمی جینۆسایدی گەلی کورد بناسێنێت بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەو تاوانە دووبارە نەبێتەوە.
لەو پیوەندیەدا داوامان ئەوەیە ئەوکەسانەی کە لە بریتانیا دەژین پشتگیری لەم هەلە بکەن و بە نوسین نێوی خۆیان لەو ناو و نیشانەی خوارەوە ئەرکی مێژوویی خۆیان دەرحەق بە گەل و نەتەوەکەمان بە ئەنجام بگەینن.
http://epetitions.direct.gov.uk/petitions/31014
پێویست بە ئاماژەیە کە بەرێز مەولود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و نوێنەری حیزب لەبریتانیا بەشداری ئەم کۆبوەنەوەیە بوو.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
١٤ی ئاگۆستی ٢٠١٢
jinosaid.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 908 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact