. . . .


11 Aug 2012

کۆچی دوایی باوکی ئه‌ندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان


نۆروێژ:
خزمان، دۆستان و ئاشنایان بەداخەوە و بۆ جارێکی دیکە لەم ماوە کورتەداو ئەوجارە بۆ کۆچی باوکی ئازیزی کاک سولێمان سولێمانپوور(کەم ئەندامی حیزب) ئاگادارتان دەکەینەوە کە کۆڕی پرسەوە ماتەمێنی مام حوسێنی سولێمانپوور لە رۆژی دووشەمە 13ی ئاگۆست لە کاتژمێر 6ی ئیواری تا 9ی شەو لەم ئادرەسەی خۆارەوە بەرێوەدەچێ و هاتنتان دەبێتە کەم کردنەوەی خەم و پەژارەی خاوەن کۆست..
پێوێست بە وەبیر هێنانەوەیە کە مام حوسێن ئینسانێکی نێشتمانپەروەر و حیزب خۆشەوێست بوو و هەموو کات کورە پێشمەرگەکی بۆ خەبات و خزمەتی پتر هاندەدا، مەشرەف خۆشی و نۆکتە بێژی مام حوسینی رەحمەتی لە لایەک و کورد بوون و نێشتمانپەروەری وایان لە مام حوسین کردبوو کە ببێتە جێ ڕێز و متمانەو خۆشەویستی خەڵکی کانی گوێز و بە تایبەتی و خەڵکی ناوچەی رەبەتی پێشمەرگە پەروەر بە تایبەتی. رادەی ورەبەرزی و ئیمانی بە مافی رەوای نەتەوەکەی ئەو کات پتر دەرکەوت کە کاک سولێمانی پێشمەرگە لە شەر و پێکدادان لە گەل دۆژمنی داگیرکەر بە سەختی زامدار و سەرئەنجام لاقێکی لەدەستدا، مام حوسێنی رەحمەتی یارمەتیدان و داڵدەدانی شۆڕشگێرانی ساڵەکانی 46و 47 بە شانازێوە لە زۆر کۆڕ و مەجلێساندا دەگیرایەوە و بە چەندین جار لە لایەن رژیمەوە ئەزیەت و ئازار درا و تەنانەت بۆ ماوەی 3 ساڵ لە چاڵە ڕەشەکانی دۆژمندا بەندکرا، بەڵام بەوحاڵەش وازی لە بیر و باوەرە نەتەوایەتییەکەی نەهێنا تا سەرئەنجام بە داخەوە رۆژی شەممە دڵەگەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوای لێکردین.
ڕووحی شاد
کۆمەڵێک لە دۆست و هاورێیانی کاک سولێمان

45254911 موبیلی کاک سولەیمان
شوێن :
Basengbakken 9
3189 Horten
کات و رێکه وت:
17:00 – 20:00
13/08/2012


کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی مام حوسێنی سولێمانپوور سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچ کردوو دەکات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1316 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact