. . . .


6 Aug 2012

سمینارێک به بۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی کوشتاری زیندانیانی سیاسی س


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: سەر له ئێوارەی ڕۆژی شەممه ۴/٨/۲۰۱۲ سمینارێک به بۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی کوشتاری زیندانیانی سیاسی سالی ۱۳۶۷ به بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی ئاڵمانی حدک و چەندین حیزب و رێکخراوی کوردستانی و ئێرانی له شاری هامبورگی وڵاتی ئالمان بەڕێوه چوو.
سمینارەکه به نیشان دانی فیلمێک له سەر قەتل و عامی زیندانیانی سیاسی دەهه ی ۶۰ ده ستی پێ کرا و دوای ئەو بەشه بەرێز ئیرج مسداقی له زیندانیانی سیاسی سالی ۶٧ بەشێک له بیرەوەرییە تاڵەکانی ناو زیندان و له سێدارەدانی هاورێیانی بۆ بەشداران گێڕایەوە. پاشان نوێنەری ئەو حیزب و رێکخراوانەی که بەشداری مەراسمەکه بوون پەیامی خۆیان بەو بۆنەیەوە خوێندەوه، که په یامی کۆمیته ی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایان هاورێ خالق شەریفی پێشکەشی ئاماده بووان کرا. پێویست بە گووتنە کە نوێنەرانی کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێک هاتبوو له هاورێیان محمد شاروێرانی و خالق شریفی.
شایانی باسه سمیناره که زیاتر له ۴ کاتژمێری خایاند.
حیزبی دێموکراتی کوردستان/ کۆمیتەی ئاڵمان
alman.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 824 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact