. . . .


9 Jul 2009

له‌ ئوتریش خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران به?


ئوتریش - محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی: بۆ پشتیوانی له‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ ناوخۆی ئێران و زیاتر ریسواکردنی هه‌رچی زیاتری سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 5/7/2009 له‌ شاری ڤییه‌نی پێته‌ختی ئوتریش خۆپێشاندانێکی به‌رین به‌ به‌شداری نیزیکه‌ی 2000 هه‌زارکه‌س له‌ کورد و ئێرانی و ئوتریشی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ماوه‌ی ئه‌م خۆپێشاندانه‌ دا ده‌یان که‌س له‌ شه‌خسیه‌ته‌ سیاسیه‌ ئێرانیه‌کانی دانیشتوی وڵاتی ئوتریش وتاریان پێشکه‌ش کرد و چه‌ندین که‌سیش له‌ که‌سایه‌تیه‌ ئوتریشیه‌کان له‌م خۆپێشاندانه‌ دا به‌شدار بون و وتاریان خوێنده‌وه‌.

له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی ئوتریشی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ به‌رێز دوکتۆر عه‌لی مازوچی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب به‌‌ نوێنه‌رایه‌تی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وتارێکی پێشکه‌ش کرد. به‌ڕێز مازوچی له‌ وته‌کانی دا ئاماژه‌ی به‌ کوشت و بڕ و ئیعدام و زیندانیی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا و باسی له‌ تیرۆری شه‌هیدی ڕابه‌ر دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی کرد که‌ بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن دیپلۆمات - تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی، له‌ شاری ڤییه‌ن تیرۆر کران که‌ دواتر تیرۆریسته‌کان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئوتریشه‌وه‌ به‌ره‌و ئێران ره‌وانه‌ کرانه‌وه‌. وتاری کاک دوکتۆر عه‌لی مازوچی له‌ گه‌ل پێشوازیه‌کی گه‌رمی به‌شداران ڕوبه‌ڕوو بۆوه‌.

شیاوی باسه‌ که‌ به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌ ئێرانیه‌کانی حدک له‌ وڵاتی ئوتریش‌ به‌ڕێز ڕه‌حمانی ئه‌مینی یه‌کێک له‌ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی پیکهێنانی ئه‌م خۆپێشاندانه‌ به‌رینه‌ بوو. هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستان و به‌ نوێنه‌رایتی کورده‌کان هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حدک له‌م وڵاته‌ به‌ سه‌رپه‌رستی کاک ڕه‌حمانی ئه‌مینی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌ ئێرانیه‌کان له‌و خۆپێشاندانه‌ دا به‌شدار بوو. له‌ ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌دا هاوڕێیانی حیزبی به‌ هه‌ڵگرتنی دروشم و تراکتی حیزبی و بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌واڵ و بابه‌ت به‌شێوه‌ی کۆپی که‌ سه‌لمێنه‌ری به‌شداریی ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رکۆماری داسه‌پاوی ئێران له‌ تیرۆری شه‌هیدانی وییه‌ن دا بوو، چالاکانه‌ به‌شدار بوون.
خۆپێشاندانه‌ زیاتر له‌ 3 کاتژمێری خایاند.
vien-xopishandan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1298 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact