. . . .


31 Jul 2012

کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حدک لە ڕۆژهەڵاتی کانادا


ناوەندی هەواڵ- کانادا: رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی جوولای ٢٠١٢ لە شاری هامیڵتون - پارێزگای ئۆنتاریۆی کانادا، -، کۆبوونەوەیەک بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی حدک، لە ڕۆژهەڵاتی کانادا به‌رێوه‌ چوو.
ئەو کۆبوونەوەیە، بە خوله‌یه‌ک بێ دەنگی بۆ ڕێزلێنان، لە شه‌هیدانی ڕێی ئازادی دەستی پێکرد. پاشان کاک برایم جەهانگیری- بەرپرسی کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کانادا-، راپۆرتێکی لەسەر وەزعی تەشکیلاتی و پێوەندییەکانی حدک لەو مەڵەبەندە باس کرد، کە تێیدا پتر تیشک خرایە سەر چالاکییەکانی کۆمتیەتی تۆڕێنتۆ.
هەروەها، کاک کەریم مەعرووفی بەرپرسی کۆمیتەی ئۆتاوا، سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەو کۆمیتەیە دوا.
دواتر حەسەن حاتەمی ئەندامی رێبەری حیزب، سەبارەت بە گرینگی پێدان بە چالاکییەکانی ئەمریکا و کانادا، لە لایەن کۆمیتەی دەرەوەی وڵات بەگشتی و کۆمیسیۆنی تەشکیلات بەتایبەتی قسەی کرد و پێکهاتنی "کۆمیتەی هه‌ریمی باکووریی ئەمریکا" ی لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کۆمیسیۆنی تەشکیلات لە دەرەوەی وڵات، شی کردوە.
لەبڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە دا، لەسەر گیروگرفتەکانی تێکۆشان، رێگای چارەسەریان، بەرفروان کردنی چالاکییەکان، قسەکران. ژمارەیەک لە بەشداران، لەبوارە جۆراوجۆرەکانی ئەرکی ئەندامان لە دەرەوەی وڵات دوان. رەخنە لەسەر سستی کار و تێکۆشان لە باکووری ئەمریکا گیرا و پێشنیار گەلێکی بەجێ و ئەرێنی کران.
دوای ئەوبەشە، شێوەی کار و چالاکییەکانی تەشکیلاتی لە رۆژهەڵاتی کانادا باس کرا. ئاڵوگٶڕی بەرپرسی کۆمیتەکانی ئۆتاوا و تۆڕێنتۆ، پێشنیار و قبوڵ کران و کۆمیتەی هامیڵتۆن دامەزرا.
لەدرێژی کۆبوونەوەکە دا، باسی رووداوەکانی کوردستان، نێوخۆی ئێران و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوڕاست و بەتایبەتی رۆژئاوای کوردستان و سوورییە کرا و وه‌ڵامی پرسیارەکان درانەوە. له‌ م به‌شه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ دا، ژمارەیەک لە لایەنگران و دۆستانی حدک لە هامیڵتۆن بەشدار بوون.
له‌ کۆتایی کوبوونه‌وه‌که‌دا هه‌موو به‌شداران لێک نیزیک بوونه‌وه‌ و یه‌کریزی و هاوکاری حیزب و ڕێکخراوه‌ سیاسیه‌کاانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ پێویستی هه‌نۆکه‌یی زانی.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کانادا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 4525 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact