. . . .


30 Jul 2012

دیداری هەیئەتێکی حدک لەگەڵ بەڕێز لۆرد ئیریك ئیفبیری جێگری کۆمیتەی پا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣٠ی جولای ٢٠١٢ی زایینی کاتژمێری ١٢ بۆ ١ی پاش نیوەرۆ هەیئەتێکی حیزبی پێك هاتوو لەبەڕێزان کاک مەولود سوارە نوێنەری حیزب لە بریتانیا و کاک فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە سەردانی بەڕێز لۆرد ئیریک ئیفبیری،یان کرد.
لەم دانیشتنەدا سەرەتا باسێك لەسەر ڕووداوەکانی کوردستانی سوریە کراو و نەخشی و رۆلی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لە یەک نیزێک کردنەوەی هێزو لایەنە سیاسیە کوردیەکانی ئەو بەشەی کوردستان و بە تایبەت رۆلی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی مسعود بارزانی لەو پیوەندیەدا بەرزنرخێندرا. هەلسوکەوتی رژیمی بەشار ئەسەد و کاریگەری و دەستێوەردانی ئێران و تورکیە هەروەها پیشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەو نێوەدا هاتە بەرباس و لێکدانەوە. هەر لە تەوەرەی باس لە سەر ڕووداوەکانی کوردستان، باس لە ناکۆکییەکانی حکومەتی فیدرالی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت کەمتەرخەمی و پێشێلکارییەکانی نوری مالکی بەرامبەر بە یاسای بنەڕەتی عێراقی فیدرال کەوتە بەرباس و هەیئەتی حیزبی ئاماژەی بە دەستوەردانی ڕژیمی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و هاندنی دەسەڵات دارانی ئەو وڵاتە بۆ دژایەتی کردنی کورد کرد و پێی وابوو کە ئەو هەڵوێستەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی ناوەندی عێراق، ئەو وڵاتە بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەبات و ڕەنگە لە داهاتوو دا پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە، بە تایبەت گەلی کورد بگەیەنەتە ئەو قەناعەتەی کە بڕیاری دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان بدەن.
بەشێکی تری باسەکان تەرخان کرا بۆ باس لەسەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی و هەروەها ناڕوونی چارەنوسی محەممەد سەدیق کەبودوەند بەرپرسی مافی مرۆفی کوردستان.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەم دانیشتنەدا تازەترین دێکۆمێنتەکان لە پەوەندی لەگەڵ پیشێلکاریەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران دژ بە مافی مرۆڤ لە کوردستان پێش کەشی بەڕێزیان کرا.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
hdk-lord-erik.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1199 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact