. . . .


27 Jul 2012

بەڕێوەچوونی سمینارێکی ٣ ڕۆژە لە لایەن کومیتەی حدک و کۆمەڵەی کوردی ??


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: بەڕێوەچوونی بەرنامەیەکی زانیاری پێگەیاندن بۆ بنەماڵە کوردەکان لە ئوتریش. ئەم بەرنامەیە بە ناوی "ڕیزگرتن لە خۆڕاگری کەبودوەند" ناودێر کرابوو.
بەرنامەیەکی ٣ رۆژە، کە هاوکات سمینار و کۆبوونەوەی زانیاری گەیاندن بوو لە له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی تاراوگه‌ له‌ وڵاتی ئوتریش بۆ ژمارەیەک لە بنەماڵە کوردەکان و ئوتریشی و نەتەوەکانی دیکە نیشتەجێ لەم وڵاتە بەڕێوە چوو . بەرنامەکە دوانیوه‌ڕۆژی ٢٠/٧/٢٠١٢ ده‌ستی پێکردو له‌ دوانیوه‌ڕۆی ٢٢/٧/٢٠١٢ کۆتای پێهات.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا نزیک بە ٤٥ که‌س به‌شداریان کرد.
به‌رنامه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ به‌م شێوه‌ییه‌ی خواره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌خێرهاتنکردنی به‌شداران به‌ هه‌ردوو زمانی کوردی و ئاڵمانی له‌ لایه‌ن هاوڕێیانی کۆمیته‌ی حیزب‌ کاک په‌رۆش قادری و کاک محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی.
سفره‌و و خوانی شام که‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزب ئاماده‌ کرابوو
شه‌وێک له‌ گوێی ئاگردان که‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی ده‌وری ئاگر بوو تا شه‌ودره‌نگانێکی خایاند.
به‌یانی ڕۆژی دواتر به‌رنامه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ی پێدرا:
باسێک له‌ سه‌ر "تاراوگه‌نشینی لە وڵاتانی ئوروپای" له‌‌ وڵاتی نیشته‌جێ بوونیان که‌ له‌ لایه‌ن گوڵالەی شەڕەفکەندی ئەندامی کۆمیتەی ناوندی حدک و چالاکی بواری مافی مرۆڤ بە گشتی و مافی ژن بەتایبەتی بە دوو زمانی ئینگلیزو کوردیر پێشکه‌ش کرا، خاتوو شەرەفکەندی سەرتا باسێکی کورتی لە سەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران پێشکەش کرد و بە تایبەتی سرنجی خەڵکەکەی بۆ لای خۆڕاگری و بوێری محەممەد سەدیقی کەبوند وەند ڕاکێشا. وەک نمونەیەکی هەنوکەی باسی کرد، کە کەبود وەند وەک ڕۆژنامە نوس و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە هەموو ئازادیەک بێبەری کراوە و ئەوە ماوەی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە کە لە مانگرتن دایە و کۆماری ئیسلامی ئەوەندە دژە مرۆڤە کە قەبوڵی ئەم هەموو دەردو ئازارەی کەبودوەند ناکات، کە لانیکەم مەرەخەستیەکی بدرێتێ بۆ دیتنی جگەرگۆشە نەخۆشەکەی.ئه‌م به‌شه‌ی سیمیناره‌که‌ که‌ نزیکه‌ی دوو کاتژمێری خایاند له‌ گه‌ڵ پێشوازیه‌کی گه‌رمی به‌شدار بوان به‌ره‌وڕوو بوو.
وێڕای کەلوپەلی یاری و خافلان و سه‌رگه‌رمی بۆ منداڵان تۆپێن و واڵیبال و مه‌له‌کردن له‌ مه‌یدانی به‌ربڵاوی شوێنی گیراو بۆ سیمیناره‌که‌ چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی سه‌رگه‌رمی بوون که‌ له‌ سروشتی جوان و ڕازاوه‌ی داوێنه‌کانی کێوی ئاڵپ دا به‌ڕیوه‌چوون.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش
وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1110 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact