. . . .


26 Jul 2012

دیداری نوێنەرێنەرانی حدک و ئەنجومەنی نێشتمانی کوردستانی سوریە لەگ?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رێکەوتی ٢٩ی جونی ٢٠١٢ سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێز کاک خالید عەزیزی لە دیدارێك لەگەل سکرتێری ئەنترناسیونالی سوسیالیست سەبارەت بە پێویستی و گرینگی بەشداری کوردەکانی سوریە لەو ڕێکخراوە دا بە درێژی قسە و باسی کرد. هەر لەو پیوەندیەدا و لە ژێر ڕووناکایی پێشنیار و ڕاسپاردەکانی بەڕێز کاک خالید دا، بەڕێز مەولود سوارە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان و نوێنەری حیزب بۆ کاروباری سۆسیالیست ئەنترناسیونال، هاوڕێ لەگەڵ هەیئەتێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سوریە پێك هاتوو لەبەرێزان: کاک عەزیز عوسمان(تاڵانی) وتەبێژی دەرەوەی ئەم ئەنجومەنە و کاک سیفەدین خەلیل، ئەمرۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جولای ٢٠١٢، لە مەقەری سەرەکەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست، دیدارێکیان لەگەل بەرێز لویس ئەیالا سکرتێری ئەو رێکخراوەیە پێکهێنا.
ئەم دانیشتنە کاتژمێر چوارونیو بۆ ٦ی ئێوارەی خایاند و سەرەتا لەلایەن مەولود سوارە هەیئەتی بەشدار لەم کۆبوەنەوەیەدا بە بەرێز ئەیالا ناسێندران و پاشان باسێك لەلایەن بەڕێز لویس ئەیالا لەسەر ئەنترناسیونال و گرینگی ئەم رێکخراوەیە و هەروەها بەشداری کوردەکان و نەخش و رۆلیان لەم رێکخراوەیەدا باس کرا.
پاشان بەرێز عەزیز عوسمان وتەبێژی ئەنجومەنی کوردەکانی سوریە، باسێکی لەسەر کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و دەور و کاریگەر ئەوان لە دیاری کردنی چارەنووس و داهاتووی سوریە پێشکەش کرد، ئەوە جگە لەوەی کە پێکهێنانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سوریەی وەک هەنگاوێکی گرینگ بۆ دەستبەر کردنی ماف و داواکارییەکانی گەلەکەمان لە سوریە بە پێویست زانی.
بەرێز لویس ئەیالا زۆر بە گەرمی بە خێر هاتنی کردن و خۆشحاڵی خۆی لەم دیدارە دەربری و سوپاسی نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ پێک هێنانی ئەم دەرفەتە و هەروەها بەهەیئەتی بەشداری راگەیاند کە جێگای کوردەکانی سوریە لە ئەنترناسیونال بەتاڵ بوو کە خۆشبەختانە ئەم جێگایەش بە هاتنی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سوریە پڕ کرایەوە و لەم و بەدوا ئێوە بۆ هەموو کۆبونەوەو چالاکیەکانی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەشدار دەبن.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
kurdi-suria.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1336 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact