. . . .


23 Jul 2012

کوردانی واشنگتۆن خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم کۆشکی سپی ئەمریکا دا ڕێ?


ناوەندی هەواڵ- ئامریکا: دوانیوه‌رۆی رۆژی یه‌ك شه‌ممە ٢٢ی جولای ٢٠١٢ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی کومیتەی ئەمریکای پارتی ئاشتی و دیموکراسی باکووری کوردستان" بدپ"، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشی وەحشیانەی پۆلیس و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی فاشیستی تورکیە لە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە، بۆ سەر خۆپیشاندانی ئاشتیانەی کوردانی ئامەد کە دەیان بە سەختی بریندار بوو و سەدان کەسیش لە لایەن پۆلیسەوە دەست بە سەر کران، خۆپێشاندانێکیان لە بەردەم کۆشکی سپی لە واشنگتۆنی پایتەختی ئەمریکا ڕێکخست.
لەو خۆپیشاندانە دا کە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدار بوون، سەرکوت و زەبروزەنگی هێزەکانی ئاسایشی تورکیان بەرامبەر بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەو بەشەی خاکی وڵات بە توندی مەحکوم و سەرکۆنە کرد و داوایان لە حکومەتی ئەمریکا و کۆڕوکۆمەڵە مرۆڤ دۆستە جیهانییەکان کرد کە ڕێگە بە حکومەتی تورکیە نەدەن بەو شێوە ناشارستانی و دۆژمنانەیە، بە گژ خۆپیشاندانی ئاشتیانەی کوردان دا بچێتەوە و بەر بە ئازادی ڕێپێوان و ڕادەربڕینی ئاشتیخوازانە بگرێت.
خۆپیشاندەران بە بەرز کردنەوەی دروشمی جۆراوجۆر و وتنەوەی درۆشم بۆ ئاشتی و ئازادی و ڕزگاری گەلی کورد و وڵاتەکەی، خوازیاری ئازاد کردنی عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆکی ڕێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان و گشت بەندکراوە سیاسییە کوردەکانی ئەو بەشەی وڵاتەکەمان بوون.
شایانی باسه‌ كومیته‌ و ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە واشنگتۆن زۆر چالاكانه‌ له‌و خۆپێشاندانه‌ دا به‌شداریان کرد.
كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان- ئامریكا
usa.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1001 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact