. . . .


22 Jul 2012

بەڕێوەچونی خۆپێشاندانێک له شاری پاریس بۆ پشتیوانی له موحەممەد سدی??


ناوەندی هەواڵ- فەڕانسە: دوانیوەرو شەممه٢١ژوئیەی ٢٠١٢ بەرانبەر به١ی گەڵاوێژ ١٣٩١ی هەتاوی، بۆ پشتیوانی له بەرێز موحەممەد سدیقی کەبوودوەند سەروکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که نزیک به دوو مانگه بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سیاسەتە غەیرە ئینسانیەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران و ڕێگە نەدان بە سەردانی کورە نەخۆشەکەی مانی لە خواردن گرتووه و لە بارێکی دروونی و جەستەیی زۆر خراپ دایە. هەر بەم بۆنەوه له زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی و جیهان دا خوپێشاندانێک بۆ پشتیوانی له مافه ڕەواکانی کەبوودوەند ساز کرا که لەم پەیوەندیه دا لە کاتژمێر ١٨ تا ٢٠ی ئێواره له مەیدانی مافی مرۆڤ لە تروکادروێ شاری پاریس خوپێشاندانێک به بەشداری کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ئیرانییەکانی دانشتوی پاریس که پێک هاتبوون لە ئەنجومەن و ڕێکخراوە سیاسیی و مەدەنیەکان بەریوەچوو.
له سەرەتای خوپێشاندانەکه دا مهین شکرووللاپوور چالاکی سیاسیی و ژنان ئاخرین ڕاپۆرتی لەسەر وەزعیەتی جەستەیی کەبوودوند بۆ بەشداران باس کرد. پاشان بەرێز ئاغای عبدولکەریم لاهیجی جێگری بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئیران چەند وتەیەکی بە فارسی لە سەر وەزعیەتی کەبوودوەند و زیندانییەکانی ئیران بە گشتی پێشکەش به بەشداربووان کرد. دواتر کاک عەزیز ماملی وەرگێڕ و چاوەدێری سیاسیی کورد و بەرپرسی ئەنجومەنی کوردەکانی دانشتووی فەڕانسه پەیامەکەی بەزمانی فەڕانسەوی پێشکەش کرد. ناوبراو له پەیامەکەی دا وتی: که بوودوەند لەم مانگرتنەی دوو مەبەستی هەیه یەکەم : ڕیسوا کردن و دەربرینی نارەزایەتی بەشەرایەتی نالەباری ناو زیندانەکانی کۆماری ئیسڵامی ئیران. دووم: ڕاکێشانی بێروڕاێ خەڵکی ئیران و جیهان بەگشتی بۆ شەرایەتی مللیتەکانی ناو ئیران به تایبەت گەڵی کورد. به دوای ئەودا تەقی ڕەحمانی هەڵسووراوی سیاسیی میللی مەزەهەبی و هاورێی کەبوودوەند له زیندان، چەند وتەیەکی لەسەر شەخسیەت و ورەی بەرزی کەبوودوەند له زیندان دا بۆ خۆپێشاندەران باس کرد. پاشان بەهمەن ئەمینی پەیامی لێبوردنی نێونەتەوەیی‏(عفو بین الملل ) فەرانسە خوێندەوه. بەدوا ئەودا پەیامی سکرتێر گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرێز خالد عەزیزی له لایەن هاوڕێ کاک کامران عەزیززاده ئەندامی حیزب له وڵاتی فەڕانسه خویندرایەوه که داوا له کۆرو کۆمەڵه نێونەتەوییەکان کرابوو که هەوڵ بۆ ڕزگاری موحەممەد سدیق کەبودووەند بدەن و هەروەها سەرانی کۆماری ئیسلامی ئیرانی بەرپرسیار لە گیانی کەبوودوەند دانابوو. له کوتایی پەیامەکەش دا داوا له بەرێز کەبوودوەند کرابوو کە کۆتای بە مانگرتنەکەی خۆی بێنی.
دوایین پەیامی ئەو خۆپێشاندانه لە لایەن سوسن محەممەدخانی غیاسوەند نۆێنەری کەمپەینی کەبوودوەندەوە پێشکەش کرا که بریتی بوو لە بڕیارنامەی پشتیوانی له کەبوودوەند کە هەر له لایەن ئەو کەمپینه داوا کرا لە خۆپێشاندران که هەموو تێکڕا واژووی خۆیان بخەنه پاڵ ئەو هاورانەوه که بۆ ڕزگاری کەبوودوەند وەگەڕ خراوه.
جێ ئاماژەیه چەندین کەسایەتی ناسراوی سیاسیی ئیرانی و کورد وەک بەڕێزان ئاغای متین دەفتەری، ناسر پاکدامەن، دکتر جەواد لاهیجی و بەرێزان عەزیزماملی، جەلیل گادانی بەشداری ئەو خوپێشاندان شاری پاریس بوون. هەروەها کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان به ئاڵای کوردستانەوه بەشداری چالاکانەیان له خۆپێشاندانەکه دا کرد و هاوکات بۆ رێک خستنی ئەو مەراسمه یارمەتیدەری کەمپەینی کەبوودوەند بوون .
پێویسته بگوتری که لەو خوپێشاندانه دا چەندین جار سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب لە لایەن بەشدارانەوە گۆترایەوه و چەندین سرودی دیکەی کوردی و فارسی له نێوان خۆپێشاندانەکه دا خرایه سەر، ئەوەی جگە لەوەی کە بەیاننامە و ڕاپۆرتێک کە له سەر کەبوودوەند به زمانی فەڕانسی ئامادەکرا بوو لە نێوان فەڕانسەویان دا بڵاو کرایەوه.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی فەڕانسە
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 981 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact