. . . .


22 Jul 2012

بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و مانگرتنی کەبوودوەند، ئێوارە کۆڕێک لە شاری لەن


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رۆژی شەممە ٢١/٠٧/٢٠١٢ کومیتەی بریتانیای ریکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ئێوارە کۆریک بۆ رێز گرتن لە خەبات و مانگرتنی بەرێز کەبودوەند لە چاڵە ڕەشەکانی ڕژیمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران و باسکردن لە ڕەوشی ئیستای سەرۆکی رێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان کە زیاتر لە٥٠ رۆژ بە سەر مانگرتنەکەیدا تێدەپەرێ بۆ کوردانی دانیشتووی لەندەن پێک‌هێنا. ڕیوەرەسمەکە کاتژمیر ٢ پاشنیوەرۆ و بە ئامادەبوونی هەیئەتێک لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا دەستیپێکرد.
سەرەتا لە لایەن بەرێز ئازاد مافکۆ بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوینەرایەتی ریکخراوی ناوبراو باسێک لە سەر وەزعی ئێستای کەبودوەند و زەخت و گوشاری رێژیم بۆ سەر بنەماڵەکەی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا هەروەها بەرێزیان کار و چالاکییەکانی کوردانی دەرەوە و هەروەها و تێکۆشانی کەمپەین بۆ ئازاد کردنی کاک سەدیق کەبودوەندی بەرز نرخاند و هەڵوێستەی لە سەر چالاکی زیاتر و هەوڵدان بۆ بە رۆژەڤ کردنی پرسی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەلاتی کوردستان، لە ئاستی میدیای ئازاد و کۆمەڵگای نێونەتەوەی کرد تا بەم شێوە دڕندانەیە ڕێژیم نەتوانێ هەلسوکەوت لە گەل چالاکوانانی کورد لە ناو خۆی،وڵات بکات . لە درێژەی باسەکاندا کاک سەعید شەمس مامۆستای زانکۆ تێروانینی خۆی لە سەر لایەنە پۆزەتیڤ و نەرینیەکانی ڕاگەیاندنی کوردی لە سەر کەیسی بەریز کودوەند هێنا گۆری و گرینگی دان و هەولدان بۆ رزگارکردنی گیانی کاک سەدیق کەبودوەند لەو کاتەدا ئاستەمەداوەک ئەرکی هەنووکەیی هەموو لایەنەکان ناو برد .
دواتر بانگەوازی بەپەلەی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پیوەندی لەگەل گیانی که‌بوودوه‌ند له‌ مه‌ترسی دایه‌، ده‌بێ به‌ په‌له‌ فریای بکه‌وین لەلایەن کاک عەبدوللا ئەمینی بۆ بەشداران خویندرایەوە.دواتر بەرێز عەلی ئەشرەفی ئەندامی شورای همبستگی مبارزات خەلکی ئێران باسیکی لە سەر لایەنی ئەخلاقی و مەعنەویەکانی خەباتی کەبودوەند و هەروەها کردەوە دژی ئینسانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە زیندانیانی سیاسی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد . هەروەها ئاغای کوثرلە لایەن کانون مشتاق و حیزبی خەلق عەرەب اهواز باسی لە پێویستی هاوخەباتی نەتەوەکانی ئێران کرد بەرامبەر بە سەرکوتی بێ بەزەییانەی ڕۆڵەکانی ئەم گەلانە لە لایەن کۆماری جەهل ومرۆڤ کوژی کۆماری ئیسلامی. بەشێکی تری بەرنامەکە تەرخان کرا بۆ ڕا و پێشنیاری ئامادەبووان و دوایین برگەی کۆرەکە بە موسیقای بە سۆزی هونەرمەندانی گرووپی " ژ " بۆ رێزگرتن لە زیندانیانی سیاسی ڕازایەوە و تا کاتژمێر ٥ ئێوارە درێژەی کێشا .
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی بریتانیا
kabudwend-kor.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1012 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact