. . . .


21 Jul 2012

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی پشتیوانی لە کەبوودوەند لە شاری هێلسینکی


نیوەرۆی رۆژی شەممە ٢١ی ژولای، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسیی نیشتەجێی وڵاتی فینلاند، خۆپیشاندانێک بە مەبەستی پشتیوانی لە محەممەد سەدیقی کەبوودوەند، سەرۆکی بەندکراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە شاری هێلسینکی پێتەختی فینلاند بەڕێوە چوو.
ئەو خۆپیشاندانە بە بەرزکردنەوەی دروشمگەلی جۆراوجۆر لە پشتیوانی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت محەممەدسەدیقی کەبوودوەند کە ماوەی ٥٧ رۆژە دژ بە هەڵسوکەوتی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی مانی لە خواردن گرتووە، دەستی پێ کرد. پاشان خۆپیشاندەران رووبەڕووی سەفارەتی کۆماری ئیسلامی کۆ بوونەوە و وێڕای دانی دروشم بۆ ئازادیی کەبوودوەند و زیندانیانی سیاسی و مەدنی، لە کۆتایی دا بڕیارنامەیەکیان بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی خوێندوە لە تێیدا داوای وڵامدانەوە بە خواستەکانی کەبوودوەند و ئازادکرانی بە شەرت و مەرجی ناوبراو کرابوو.
شیاوی ئاماژەیە کە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وەرێخستن و بەشداری لەو خۆپیشاندانە دا رۆڵی چالاکانەیان گێڕا.
ئەو خۆپیشاندانە بە شێوەی هاوکات و بۆ هەمان مەبەست لە پێتەختی چەندین وڵاتی جیهان دا بەڕێوە چوو.

وێنەکانی پێوەندیدار بەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1274 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact